ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەرگری بەهێزە لەدژی ڤاكسین

تەندروستی 31/07/2021


لەگەڵ هەڵكشانی مەترسیەكان سەبارەت بەو گۆرانكاریەی بەسەر كۆرۆنا ڤایرۆس دا دێت ، دەستەی راوێژكاری زانستی سەر بەحكومەتی بەریتانیا هۆشداری دا كە پێدەچێت ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆراو ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی 1/3 تووشبووان.
بە پشت بەست بەچەند بەڵگەیەك كە لەلایەن گرووپی راوێژكاری زانستی بۆ حاڵەتە نائاساییەكان بڵاوكراوەتەوە  نەوەی داهاتووی كۆرۆنا زۆر كوشندە دەبێت و رێژەی مردنی تووشبوان دەگاتە 35%.
بە گوێرەی دەستەكە كە زانا گەورەكانی بەریتانیا لەخۆ دەگرێت ، دەركەوتنی نەوەیەكی گۆڕاوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش بینی كراوە و لەرێگەدایە
لیژنەی پسپۆران ڕوونیان كردوەتەوە ئەگەری خۆگۆڕینی ڤایرۆسەكە پێش بینی كراوە بەتایبەت لەگەڵ زۆربوونی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە هەروەكو چۆن لە ئێستادا لەبەریتانیا بڵاوبوەتەوە و نەوە گۆڕاوەكە زۆر بەهێز دەبێت لە بەرامبەر ڤاكسین.
زانایان داوایان لەهاوڵاتیان كردوە لە وەرزی زستانی داهاتوودا ڤاكسین وەرگرن
راپۆرتەكە نیگەرانی لەلای پسپۆران و سیاسەتمەدارانی بەریتانیا درووستكرد پاش ئەوەی رەخنە لەحكومەت گیرا كە ریوشوێنەكانی خۆپاراستنی لەدژی كۆرۆنا كەمكردوەتەوە .