توركیا بەدرێژایی سنوری ئێران بەربەستی كۆنكرێتی دادەنێت

جیهان 28/07/2021


پارێزگاری شاری ووانی باكوری كوردستان مەمەد ئەمین ڕایگەیاند توركیا بڕیاریداوە بۆ ڕێگرتن لەكۆچی نایاسایی بەدرێژایی سنورەكانی ئێران و توركیا بەربەستی ئەمنی كۆنكرێتی دروست بكات، كە پێمان وایە تاكە ڕێگەیە بۆكەمكردنەوەی ئەو كۆچبەرانەی كە لەئەفغانستان و پاكستانەوە دەیانەوێت لەئێرانەوە بەڕێگەی نایاسایی سنوری توركیا ببەزێنن.
سەرچاوەكە ڕاشیگەیاندوە پڕۆژەكە لەقۆناغی جێبەجێكردندایە و لەهەنگاوی یەكەمدا بەدرێژایی 63 كیلۆمەتری سەرسنوری نێوان ئێمەو ئێران دەكەینە دیواری كۆنكرێتی و لەگەڵ ئەوەشدا بەدرێژایی دیوارەكە بەكامێرای تایبەتی چاودێری دەكرێت.
پارێزگار دەشڵێت پانی دیوارەكە نزیكەی 1 مەترەو درێژییەكەشی 3 مەترە لەمەودوا  كە كۆچبەران ناتوانن بەئاسانی لەئێرانەوە سنوری توركیا ببەزێنن و پێمان وایە ئەم دیوارە بەڕێژەیەكی باش كۆچبەر لەتوركیا كەم بكاتەوە.