دەسەڵاتی ئیخوان بەرەو كوێ؟

جیهان 27/07/2021



كۆمەڵەی (ئیخوان موسلمین ) كەلەلایەن حەسەن بەنای میسریەوە دامەزرا لە ساڵی (  1928 ) تاوەكو ناڕەزایەتیەكانی بەهاری عەرەبی ، هیچ كات بەو شێوەیە بەخت یاوەریان نەبووە كە بتوانن بگەنە ئەو پێگانەی دەسەڵات كە بە دەیەها ساڵە خەونییان پێوە دەبینی  ، چونكە ئەم كۆمەڵەیە لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی وئیسلامیدا بە شێوەیەكی نهێنی كاریان دەكرد و لە شێوەی گروپی بچوك بچوك چالاكیەكانیان ئەنجام دەدا، بەپێی سەرچاوەكانی خۆیان بڕوایان بە پەروەردە كردنی تاك هەیە لەسەر ئەو بیروڕایانەی كە بانگەشەی بۆ دەكەن ، هەر لەسەرەتای خستنە ڕووی بیروڕاكانیان لەلایەن ( حسن بنا ) ی پیشڕەوەوە كەوتنە بەر هێرشی زۆربەی لایەنە نەتەوە پەرستەكانی عەرەب و گروپە ئاینییەكانی تری ئیسلامی تا كار گەیشتە ئەوەی لە چەند وڵاتێكی ئیسلامی و جیهانیدا بەتیرۆریست بناسرێن ، زۆربەی ئەندامەكانی توشی گرتن ولێپێچینەوەی قورس بوونەوە بەتایبەت لە ووڵاتی میسرداچونكە قورسای ڕێژەی ئەندامانی كومەڵەكە لەم وڵاتەدا بوو ،ئەم كۆمەڵەیە توانی دوای تەمەنێكی درێژ سنوری ووڵاتانی عەرەبی تێپەرێنێت و بگاتە هەندی لە ووڵاتانی تری ئاسیاو ئەوروپا ئەمریكاوەلەناو زۆربەی نەتەوەكانی جیهاندا هەوادارو شوێنكەوتەی خۆی دروست كرد ، بە نموونە توركیا كە لە ئێستادا لە لایەن ئەردۆغانی ئیخوانیەوە بەڕێوە دەبرێت ،بەڵام سەیر لەوەدایە لە دوای ئەو هەلە زێرینەی كە بۆیان هاتە پێش لە بەهاری عەرەبیدا نەیان توانی بە شێوەیەكی رێك وپێك ئیدارەیئەو دەستكەوتانە  بدەن  ،دانە دانە ئەو شوێنانە لە دەست ئەدەنەوە كە بەدەستیان هێناوە چی لە میسرەوە دوای لابردنی مورسی تا دەگاتە غنوشی لە تونس ، هەرچەندە لایەنگرانیان پاساوی ئەم لەبارچوونانەبە كودەتای كافران بەسەریاندا ناوزەنگ دەكەن، بەڵام ئەگەر لە چوارچێوەیەكی سیاسی وئیداریدا  لە كارەكە بڕوانی دەبینیت ئەوانەی كەناڕەزان لە بەرێوەبردنیان خەلكانیەكی زۆرینەموسوڵمانی سادە و بێ ئەجیندادەرەكی و ئاینین ،تەنها داواكاریەكانیان خۆی لە پێداویستیڕۆژانەدا دەبینێتەوە ،وەك ئاو، كارەبا، وهەلی كار،  نەك وێنای شەری ئوحودی بۆ بكرێت لە نیوان موسڵمان و كافراندا ، باشە گریمان ئەگەر وڵاتی میسر بە وڵاتیەكی سەربازی توندڕەوی نەتەوە پەرست و بەكرێگیراوی ئیسرائیل لە قەڵەم بدەین كە خۆیان بانگەشەی بۆدەكەن  ، ئەدی تونس خۆ وانیە ؟!!!!،یان توركیا بە نموونە ئێستا زیاد لە 35% خەڵكەكەی لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن و ووڵاتەكەش توشی دەیەها جەنگی ناڕەوای دەرەوەی سنور كراوەتەوە  ،بۆیە ئەمانە پاساو نین بۆ بەرگری كردن لەم دەسەڵاتانە، دەكرێت لە ئێستادا ئەوە بوترێت ئەو شێوازە لە بەڕێوەبردنەی كە ئیخوان پەیڕەویدەكات گونجاو نییەو ناتوانێت ئیدارەی ووڵات بدات،نەی توانییەوە ببێتە بەدیلێك بۆ ئەودەسەڵات وسیستەمە دیكتاتورانەی كە ئەم جێگایانی گرتووە.
لەوەش كارەساتر كە بەرۆكی ئەم كومەڵەیەی گرتووەزوربەی رێبەرانی دوای بە دەست هێنانی دەسەڵات توشی هەندێك لە خۆبایبوون دەبنەوە و باكیان بە ناڕەزایەتی ئەو میلەتانە نامێنێت  كە لەسەر پشتی ئەوان گەشتونەتە دەسەڵات، ئەم دەردە تەنها بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی نەگرتووە بەڵكو خودی حزبەكانیان ڕوژانە تووشی لێكترازانی ناوەكی دەبن و بە هەزارا تاوانی گەورە ئەخەنە پاڵ یەكتر .
ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە غنوشی كۆتا ئیخوانە كە لە دەسەڵات دوربخرێتەوە  یان ئەم تەوژمە یەخەی تاقانەی عوسمانی ئەردوغانیش دەگرێتەوە؟؟

مەریوان فتاح