میتی توركیا كوژرانی بەرپرسێكی باڵای پەكەكەی لە خواكورك ڕاگەیاند

جیهان 26/07/2021

دەزگای هەواڵگری توركیا ( میت ) ڕایگەیاند لەئەنجامی ئۆپراسیۆنێكی تایبەتی هێزەكانی میت و سوپای توركیا لەكوردستانی عێراق لەناوچەی خواكورك توانرا بەرپرسێكی پەكەكە بەناوی هاكان ئاتەش كە بە سەردار  ناسراوە لەكاتی ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ هێزەكانی میت و سوپای توركیا كوژراوە.
دەزگای هەواڵگری توركیا ڕاشیگەیاندوە ماوەیەكی زۆرە ئەم كەسەمان خستۆتە ژێر چاودێری خۆمانەوە بەڵام كات و شوێنی گونجاومان بۆ نەدەڕخسا تا بتوانین لەچالاكی بخەین هەر بۆیە ئەمڕۆ بەگونجاومان زانی كە ئۆپراسیۆنەكە ئەنجام بدەین.
وەك دەزگای هەواڵگری میت ئاشكرای كردوە كە هاكان ئاتەش بەرپرسی  ئە و هاوكاریییانە بوە كە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵاتە وە پێشكەش بە پەكەكە كراوە و لەڕێگەی ئەم كەسەوە بەدەستی پەكەكە گەشتوە .