چەند شار و پارێزگایەکی تری ئێران خۆپیشاندانیان دەست پێ کرد

جیهان 25/07/2021

چاودێر

 

لە چند پارێزگایەكی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە مەبەستی پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی پارێزگای خوزستان، گردبوونەوە و خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران لە شارەكانی تەورێز، سەقز، ئیلام، بجنورد و پارێزگای ئەلبورز گردبوونەوە و خۆپیشاندان بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی پارێزگای خوزستان بەڕێوەچوون.


بۆ رێگری لە زیاتر تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتیەكان هێزە ئەمنییەكانی ئێران لەو شارانەی گردبوونەوەی پاڵپشتی بۆ خوزستانیان تێدا بەڕێوەچووە، بڵاوەیان پێكراوە، هاوكات هێڵەكانی ئینتەرنێت راگیراون و بۆ ماوەیەكیش كارەبا كوژێنراوەتەوە.


ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە لە پارێزگای خوزستان لە باشوری رۆژئاوای ئێران خۆپیشاندان دژی بێ ئاوی بەردەوامە و بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە لانیكەم هەشت خۆپیشاندەر كوژراون.