بۆ خۆپاراستن لەدڵەكزێ ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە

تەندروستی 18/07/2021


چاودێر:
دڵەكزێ حاڵەتێكە بەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە دروست دەبێت، پاڵەكەوتنی راستەخۆی دوای نان خواردن یان هەندێك خواردن و خواردنەوە هۆكارە بۆ توشبون بەدڵەكزێ،  كەسی توشبوو  هەست بە ئازاری سوتانەوە لە ناوچەی سنگیدا لەدوای خواردنی هەندێك  لە خواردن و خواردنەوەكان دەكات، دەتوانرێت بە گۆڕانكاری لە شێوازی ژیان و ڕەفتار ڕێگری لە دڵەكزێ بگیرێت.

دڵەكزێ بریتیە لە كێشەیەكی گشتی كە دروست دەبێت بەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە، ئەم حاڵەتە تیایدا بەشێك لەو مادەیەی لەناو گەدەدایە كە لە خواردن و ئەنزیمەكان پێكدێت، پاڵی پێوە دەنرێت بەرەوسەرەوە بۆ سورێنچك.
هۆكارەكانی توشبوون
* پاڵكەوتن ( ڕاكشان) ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن.
وە هەندێك لە خواردن و خواردنەوەكان دەتوانن ببنە هۆكاری دڵەكزێ لە هەندێ كەسدا، لەوانە:-
1. خواردنی توون
2. پیاز
3. بەرهەمە مزرەمەنییەكان
4. بەرهەمەكانی تەماتە وەك: كەچەپ
5. خواردنی چەور یان سورەوەكراو
6. نەعنا
7. چوكلێت
8. كحول، قاوە یاخود ئەو خواردنەوانەی كە كافاینیان تێدایە
9. ژەمە خواردنێكی چەور یاخود گەورە
نیشانەكانی
1. ئازاری سوتانەوە لە ناوچەی سنگدا كە بەشێوەیەكی ئاسایی ڕوودەدات لە دوای خواردن، وە لەوانەیە لە شەودا ڕووبدات.
2. ئازارەكە خراپتر دەبێت لە كاتی پاڵكەوتن یاخود نوشتانەوە.
3. تامی ترشێتی یاخود تاڵی لەناو دەم.
خۆپاراستنەكان
دەتوانرێت بە گۆڕانكاری لە شێوازی ژیان و ڕەفتار ڕێگری لە دڵەكزێ بگیرێت یاخود چاك بكرێت.
بۆ خۆپاراستن لە دڵەكزێ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە جێ بە جێ بكەن:-
١. ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن پاڵ مەكەوە
٢. لە كاتی پاڵ كەوتندا با سەرت بەرز تر بێت لە لاشەت
٣. دوربكەوە لە خواردنی تون و تیژ و ئەو خواردنانەی كە بەهاراتی زۆری پێوەیە
٤. چا یان قاوەی زۆر گەرم مەخۆوە
٥. ڕاستەوخۆ دوای خواردنی شتێكی گەرم شتێكی سارد مەخۆ.
٦.دوركەوە لە خواردنی خێر.

 سەرچاوە: د. عەبدولواحید محەمەد
     پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی