ئەو كەسانەی زۆر دەخەون مەترسی توشبونیان بەم نەخۆشیانە زیاترە

تەندروستی 06/07/2021


چاودێر:
توێژینەوە تازەكان  هۆشداری دەدەن لەسەر بابەتی  زیادەڕەوی لە نووستندا، هەركات زیاد لە پێویست نوستیت،  مەترسی زیادبوونی  نەخۆشیەكانی دڵ و مردنی كتوپڕ  زیاد دەكات.

توێژینەوە تازەكان دەڵێن" بەپێی ئەو داتایانەی كە لە (١١٧٠٠) كەسی كامڵ لەنێوان تەمەنی( ٣٥- ٧٠ ) ساڵیدا،  لە ٢١ ووڵاتی جیاواز بۆ ماوەی هەشت ساڵ خراونەتە ژێر چاودێری،  بەپێی ڕاپۆرتێكی (CNN) بینراوە : 

ڕێژەی مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ وەك ( توشبوون بە جەڵتەی دڵ و  مێشك ، گەورەبوونی دڵ ، مردنی كتوپڕ )،  ڕێژەكەی( ٧.٨ كەس بووە لە ١٠٠٠ )كەس لە وكەسانەی بڕی پێویست (٦-٨ كاتژمێر ) خەووتون، بەبەراوورد بەو كەسانەی كە (٨-٩كاتژمێر ) خەووتوون كەڕێژەكە زیادی كردووە بۆ (٨.٤  لە ١٠٠٠ ) كەسدا، واتە لە ٥٪ زیادی كردووە ، ئەو كەسانەی بۆ ماوەی (٩-١٠كاتژمێر ) خەووتون ڕێژەكە زیادی كردووە بۆ (١٠.٤ لە ١٠٠٠ )كەسدا،  واتە بەڕێژەی ١٧٪ زیادی كردووە ، بەڵام بینراوە ئەوانەی لە ١٠ كاتژمێر زیاتر دەخەون ڕێژەكە زیادی كردووە بۆ (١٤.٨  لە ١٠٠٠ ) كەسدا،  واتە لە ٤١٪ زیادی كردوو... 

بەهەمان شێوە بینراوە ئەو كەسانەی كە لە ٦ كاتژمێر كەمتر دەخەون مەترسی زیادكردنی ئەو كێشانە (٩.٤ كەس بووە لە ١٠٠٠ كەس دا ) واتە بەڕێژەی لە ٩٪ زیادی كردووە .
زۆر لەتوێژینەوەكان دەڵێن لەوانەیە هۆكارەكە ئەوە بێت كەڕێژەی نەخۆشی و مردن لەم جۆرە كەسانەدا زیادیكردووە،  لەبەرئەوەی ئەم كەسانە لەوانەیە خۆیان كێشەی تەندروستی بەردەوامیان هەبێت  هەر بۆیە تووشی خەوزڕاندن دەبن. 

هەمان توێژینەوە دەڵێت   " خەوتنی زۆر لەرۆژدا مەترسی زیادكردنی جەڵتەی دڵ و مێشك لەو كەسانەدا زیاد دەكات كە لەشەویشدا زیاتر لە ٦ كاتژمێر دەخەون ، نەك لەوانەی كە لە ٦ كاتژمێر كەمتر " 

بۆیە پابەندبوون بەوەی كە لەكاتی خۆیدا و بۆ ماوەی (٦-٨ ) كاتژمێر نو ستن باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی تەندروستیمان، توێژینەوەكان دەڵێن سەرخەو  شكاندنێكی كەم لە ڕۆژدا بۆ ماوەی ٢٠ خولەك تا نیو كاتژمێر سوودی خۆی هەیە، كە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن. 
سوودەكانی سەرخەوشكاندن لە نیوەڕواندا : 
١- ووزەت زیاتر پێ ئەبەخشێت. 
٢- باری دەروونیت باشتر ئەكات. 
٣-ووریا ترت ئەكات. 
٤-توانای كاركردنت باشتر ئەكات . 
٥-بیر كردنەوەت تیژ تر ئەكات و تركیزت زیاد ئەكات. 
٦- كاردانەوەت بۆ شتەكان خێراتر ئەكات . 
٧-  ستریس و خەمۆكی لادەبات . 

 سەرچاوە: د.هەڤین كەمال شاە محمد 
         پسپۆڕی بێهۆشكاری و ئازار شكاندن