سودی وەرزش بۆ سییەكان
چاودێر:
سییەكان دوو ئەندامی ئیسفەنجی نەرمی گەورەن و شێوەیان قوچەكیە كە بۆشایی سنگ داگیر دەكەن، سییەكان شوێنی ئاڵوگۆڕی گازەكانە لە نێوان زەپۆشی دەرەوەو خوێندا، ئەو یاریزانەی ڕاهێنان و وەرزش دەكات، ئەگەر جگەرە كێش نەبێت و مادەی كحولی نەخوات ئەوا پشكی شێری بەردەكەوێت لە سەلامەتی سییەكانی وئەمەش وادەكات كە ساڵانی تەمەنی بە نەفەسێكی پاك و لەشێكی تەندروستەوە بباتە سەر ٠
* ئەو كەسەیانەی یاخود ئەو یاریزانانەی كەبەردەوامن لە وەرزش و ڕاهێنانەكان بە باشی ئەنجام دەدەن، ئەم سودانەیان دەست دەكەوێت لە ڕێی سییەكانەوە كەبەلەشیان دەگات. ئەوانیش بریتین لە:
1. چالاكردنی كۆئەندامی هەناسە لە ڕێگەی وەرزش كردن لە هەوای پاكدا .
2. ڕاهێنانی وەرزشی دەبێتە هۆی زیادبونی توانایی سییەكان لە گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ خانەكانی لەش .
3. گواستنەوەی زۆرترین خواردن و وزە بە ماسولكەكان لە ئەنجامی چالاكی و جوڵەی وەرزشیدا.
4. وەرزشكردن كاری ئەرێنی دەكاتە سەر سییەكان چونكە لەكاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانەكاندا زۆرترین كرداری هەناسەدان دوبارە دەكاتەوە، ئەمەش وادەكات سییەكان پاك بكاتەوە لەو گەردانەی كەلە هەوادان .
5. كرداری هەناسەدان بە پێی جۆری وەرزشەكە دەگۆڕێت، واتە لە هەندێك وەرزشدا پێویستی بە بەرگەگرتن هەیە وەك لە وەرزشێكی تر ، بۆ نمونە وەرزشكارانی ڕاكردنی ماوە درێژەكان پێویستی بە بەرگەگرتنی زیاتر هەیە لە وەرزشكاری ڕاكردنی ماوە كورتەكان ٠
ئا: گوڵزار فەرەج