چەند رێنمایيەكی گرنگ بۆ خۆپاراستن لەگەرما
چاودێر:
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەریەكی زۆری لەسەر جەستەی مرۆڤ دەبێت، هەر بۆیە لەم وەرزی گەرمایەدا پێویستەڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەیت :-
١-لە كاتی چوونە بەر هەتاو، هەوڵ بدە چەتر هەڵبدەی، ئەگەر پێت شەرم بوو ، كڵاوی ئەوەندە گەورە لەسەر بكە كە سێبەر بكات بەسەر دەموچاو و هەر هیچ نەبێ چاوەكانت.
٢-جل رۆڵێكی زۆر كاریگەری هەیە لە كەمكردنەوەی كاریگەریی گەرما، بۆیە جلی تەنك و فراوان و ڕەنگ كاڵ و لە لۆكە دروستكراو بپۆشە، چەندێكیش زیاتر داپۆشراو بیت، ئەوەندە پێستت دوورتر دەبێ لە كاریگەرییە خراپەكانی هەتاو.
٣- كرێمی دژە خۆر بەكار بهێنە. بەڵام ئاگادار بە، دەبێ نیو كاژێر بەر لە چوونە بەر هەتاو لە خۆتی بدەیت و دوو كاژێر جارێكیش لە خۆتی بدەیتەوە.
سەرچاوە: ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ..