یەكەم لوتكەی بایدن و پوتین

ڕاپۆرت 16/06/2021


چاودێر: 

نیوەڕۆی 17ی ئەم مانگە لە شاری جنێڤی سویسرا یەكەم لوتكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن و سەرۆكی روسیا فلادیمێر پوتین بەڕێوەچوو لەنێوان دوو زلهێز و دوو ركابەری توندی جیهانیدا، كە لە ماوەی رابردوودا گرژییەكانی نێوانیان گەیشتوونەتە ئەوپەڕی توندی.

هەردوو سەرۆك كۆبوونەوە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی هەردوولایەن ئەنتۆنی بلینكین وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا.

لە لوتكەی نێوان واشنتن و مۆسكۆدا تاووتوێی كاروباری سەقامگیری ستراتیژی و دانانی سنوورێك بۆ پڕچەككردن و ئاسایشی سیبیری و مافەكانی مرۆڤ كرا.

پۆتین گوتی: هیوا دەخوازین ئەم كۆبوونەوەیە لەگەڵ بایدن بنیاتنەر بێت.

لای خۆیەوە جۆ بایدن گوتی: كۆبوونەوەی راستەوخۆ هەمیشە باشە.

پێشتر بایدن گوتبووی: هێڵی سوور بۆ پۆتین دادەنێین لە لوتكەدا.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆكی روسیا گەیشتە جنێڤ، بە ماوەیەكی كەم پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان.

ئێوارەی دوێنێ فڕۆكەی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئێر فۆرس وان لە برۆكسێلەوە گەیشتە سویسرا بە رێوشوێنێكی تونددا و لەگەڵ جی بارمولان سەرۆكی ئەم دەوڵەتەدا كۆبووەوە.

كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكایی بڵاویكردەوە لوتكەی بایدن و پۆتین یەكێك لە وێستگە ستراتیژییەكانی جیۆستراتیژییە لە ئەمساڵدا.

دیاریكردنی سویسڕا بۆ ئەم لوتكەیە، بەهۆی ئەوەیە كە وڵاتێكی بچووكی ئەوروپایی خاوەن زۆرترین بێلایەنییە لە سیاسەتی دەرەوەیدا.

پێشتریش بایدن لەگەڵ پۆتیندا كۆبووەتەوە، بەڵام ئەم جارە وەك سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵیدا كۆدەبێتەوە، كە ئێستا بایدن سەرۆكی ئەمریكایە.

ئەم لوتكەیە دوای لوتكەی ناتۆیە كە لە برۆكسێلی پایتەختی بەلجیكا بەسترا لە دوو رۆژی رابردوودا.

بە ماوەی 3 رۆژ پێشتریش لوتكەی گرووپی ج 7 لە بریتانیا بەسترا، لە هەردو لوتكەدا دووپاتكرایەوە لەسەر داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی كاركردنی ئەمریكا و ئەوروپا لەگەڵ دۆسێكانی روسیا و چین و ئێران، وەك لایەنی ركابەر و نەیاری ئەمریكا و ئەوروپا.