ئەو پیاوەی 38 هاوسەرو 89 منداڵ و 33نەوەی خستوەتەوە گیانی لەدەستدا

سۆشیال میدیا 15/06/2021


زیۆنا شانا ئەو پیاوەی هندیەیی 38 هاوسەری هەبوە نەخۆشی شەكرە لەناوی برد لە تەمەنی 76 ساڵیدا .
شانا خاوەنی گەورەترین خێزان بوە كە بریتی بوە 38 هاوسەر و 89 منداڵ و 33 نەوە
یەك ژەمە خواردنی مریشك بە كارییەوە لە خێزانەكەی شانا پێویستی بە 100 كیلۆ برنج و 30 مریشك و 60 كیلۆ پەتاتە هەبوە بۆ خێزانەكەی 
هەروەك خواردنەوەی چاو شیر لەو ماڵەدا پێویستی بە 82 لیتر شیرو زیاتر لە یەك كیلۆ چا هەبوە لەگەڵ 3 كیلۆ شەكر.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو شانا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ویلایەتی میزورام كرد لە باكووری خۆرهەڵاتی هیندستان كۆچی دوایی
شانا لە ئاپارتمانێكی 4 نهۆمی دا دەژیا كە پێكهاتبوو لە 100 ژوور .
شانا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شەكرەو بەرزبونەوەی فشاری خوێنەوە گیانی لەدەستدا 
شانا سەرۆكی تائیفێكی ئاینی هیندی بوە كە رێگەی داوە بە فرە ژنی كە لەلایەن باپیریەوە دامەزراوە
شانا لە تەمەنی 17 ساڵیدا یەكەمین هاوسەرگیری ئەنجامداوە وپاشان لەماوەی یەك ساڵدا 10 جار هاوسەرگیری كردوە .