هۆمەر دزەیی و هانی کۆنسێرت دەکەن
چاودێر:
بڕیارە لە دوو هەفتەى ئایندەدا هەردوو هونەرمەند هۆمەر دزەیی و هانی بەهاوبەشی کۆنسێرتێک بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامبدەن.
ئەنستیتوتی فەڕەنسی لە هەولێر و گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق ئەم کۆنسێرتە ئۆنلانیان بە هاوبەشی بۆ هۆمەر دزەیی و هانی ڕێکخستووە.
بڕیارە لە ڕۆژی 21ی حوزەیران کاتژمێر ٨ لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆنسێرتەکە ئەنجامبدرێت.
ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە لەو بارەیەوە نوسیویانە: ” هونەرمەند هانی موجتەهیدی سەكۆی ئاهەنگەكە دەهەژێنێت بە ئاوازە نەریتی یە كوردیەكان ئاوێتە بە میوزیكی پۆپ و فەنكی و جازی، وە لەگەڵ ئەوەشدا هونەرمەند هۆمەر دزەیی بەڕێگەی میوزیكەكەی سنورەكان دەپەڕێنێت و بەرەو فڕەنسامان دەبات!”