لەئاهەنگێكدا ئەصاڵە نەصری بێ پێڵاو گۆرانی دەڵێت

سۆشیال میدیا 01/11/2021


لە ئاهەنگێكییدا لە شاری شاریقە لە ئیمارات ئەصاڵە نەصری هونەرمەندی گۆرانی بێژی بەڕەگەز سوریی داوای مۆڵەتی لە جەماوەرەكەی كرد كە بێ بێڵاو گۆرانی بڵێت .
خۆشی و شادی بە رووی ئەصاڵەوە دەركەوتبوو ، ژمارەیەك پێیان وابوو دڵخۆشێەكەی ئەصاڵە بۆ فایق حەسەن ی مێردی دەگەڕێتەوە ، ئەصاڵە رایگەیاند: گۆرانی بڵێن و دڵخۆش بن دەمانەوێت هەست بەخۆشی بكەین ،چونكە ئەمڕۆ یەكەمین ئاهەنگە گۆرانی بڵێم وخۆشەویستی فایق حەسەن بم لەبەر ئەوە ئاهەنگمان لەگەڵ بگێڕن.
لەبەرامبەردا جەماوەركەی پێرۆزباییان لە ئەصاڵە كرد بەبۆنەی هاوسەرگیری كردنی لەگەڵ شاعیرو دەرهێنەری عیراقی فایەق حەسەن كە هاوكات بەرێوەبەری كارەكانی هونەرمەند ماجد ئەلموهەندیسە و لە ئێستادا لە عەرەبستانی سعودیە دەژێت.
وەكو هەمیشە ئەصاڵە سوعبەتی لەگەڵ جەماوەرەكەی كردو داوای لێكردن مۆڵەتی بدەن بەبێ پێڵاو گۆرانیان بۆ بڵێت و بەڵێنی پێدان باشتر گۆرانیان بۆ بچرێت گەر رێگەی پێبدەن 
وتیشی هەرچەندە ئەو كارەم نیكۆلا جەبرانی دیزانەری جل و بەرگەكەم توڕە دەكات.
پاشان داوای كرد كورسیەكی بۆ بهێنن تا لەسەری دانیشێت و یەكێك لە ئەندامانی تیپی میوزیك كورسیەكەیان بۆ هێنا.