فەیسبوک سەدان ئەکاونت دەسڕێتەوە

سۆشیال میدیا 11/08/2021


چاودێر:

فەیسبوک سەدان ئەکاونتی سڕییەوە، کە لەهەڵمەتی دژە ڤاکسینی کۆرۆنادا بەشداربوون.

کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، ئەو ئەکاونتانە تۆڕێکبوون، کە لەهیندستان و ئەمریکای لاتین و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە کاریاندەکرد.

ئەو ئەکاونتانە لەڕێگەی بڵاوکراوەکانیانەوە هەوڵی لاوازکردنی متمانەى هاوڵاتییانیان دەدا بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

فەیسبوک ڕایگەیاند، توانیویانە پەیوەندی نێوان ئەو تۆڕە و گروپێکی دیکە بەناوی ئاژانسی Fazze ئاشکرابکەن، کە بەشێکە لەکۆمپانیایەکی ڕوسی بەناوی AdNow.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێشتری BBC دەرکەوت، ئاژانسی Fazze پارەى بە ئەو تۆڕی ئەکاونتانە داوە، بەئامانجی بڵاوکردنەوەی مەترسییەکانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

ئەم تۆڕە دووەمجاریانە هەڵمەتی لەم جۆرە ئەنجامبدەن و پێشتریش هەوڵیاندا ڤاکسینی ئەسترازینکا بەمەترسیدار بناسێنن و متمانەى هاوڵاتییان بەئەو ڤاکسینە لاوازبکەن.

پێشتر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاگاداری بەشداربووانی تۆڕەکەی کردەوە، کە نابێت هیچ بابەتێک بڵاوبکەنەوە، کە متمانەى هاوڵاتییان بە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لاوازبکات.