كەڕوی گوێ چییە؟ نیشانە و چارەسەرەكانی چین؟ د. سیڤەر سەربەست وەڵام دەداتەوە

تەندروستی 13/06/2021


چاودێر:
هەوكردنی گۆێیەك یان هەردوو گۆێیەكانە پێدەوترێت كەرووی گوێ زیاتر توشی ئەو كەسانە دەبێت  كە لەناوچەگەرمەكان دەژین یان نەخۆشیی درێژ خایەنیان هەیە، لەنیشانەكانی ئەم نەخۆشیە سوربونەوەو ئاوسان و زرنگانەوەی گوێكانن، 

د. سیڤەر سەربەست، پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ ئاماژەبەوەدەكات، بریتیە لە هەوكردنی گوێیەك یان هەردو گوێ بەهۆی كەڕوەكان، زیاتر توشی ئەو كەسانە دەبێت كە لە ناوچە گەرمەكان دەژین یاخود زۆر مەلە دەكەن یان شەكرە و نەخۆشیە درێژخایەنەكانی دیكەیان هەیە، چونكە كەڕو پێویستی بە گەرمی و شێداریە بۆ ئەوەی گەشە بكات. هەروەها زیاتر توشی ئەو كەسانە دەبێت كە نەخۆشیەكانی پێستیان هەیە وەك ئەكزیما.
نیشانەكانی كەڕووی گوێ
دەرچونی شلە لە گوێیەكانەوە (گرنگترین نیشانە)
1.ئازار
2.خوران
3.هەوكردن
4.ئاوسان
5.سوربونەوە
6.زرنگانەوەی گوێ
7.هەستكردن بە گیرانی گوێ
8.تێكچونی بیستن

چارەسەر
 لەبارەی چارەسەرەكانەوە ئەو پزیكشە دەڵیت"هەركاتێك لە گوێیەكانتەوە دەرچونی شلە یان نیشانەكانی تر هەبوو، دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەیت" چارەسەرەكان بریتین لە:
١. پاككردنەوەی گوێیەكان
٢. قەترەی گوێ، چەند جارێك لە ڕۆژدا بەكاردێت
٣. دەرمانی تر (وەك حەب و كرێم و مەڵحەم)

 چۆن بتوانین دوربین لەم حاڵەتە؟
١. مەهێڵە ئاو بچێتە گوێیەكانتەوە لە كاتی مەلەكردندا.
٢. گوێیەكانت بە باشی وشك بكەرەوە دوای خۆشۆردن
٣. چیلكەی گوێ پاكردنەوە بەكارمەهێنە
٤. پێستی دوروبەرو ناوەوەی گوێت مەخورێنە