سوودەكانی پیاز

تەندروستی 30/05/2021


هەندێك كەس پێیان وایە پیاز تەنها تام وچێژ دەبەخشێتە خواردن ،بەڵام پسپۆرانی خۆراك تەئكیدیان كردوەتەوە پیاز سوودی زۆری هەیە بۆ نەهێشتنی ژمارەیەك نەخۆشی.
پیاز پێكهاتوە لە 90% ئاو ،40  سوعراتی گەرمی ،9گرام كاربۆهێدرات و تەنها 0.10گرام چەوری تێدایە.
پیاز رۆڵێكی باشی هەیە بۆ نەهێشتنی كولیسترۆلی زیان بەخش لە خوێن دا وپارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات وبڕێكی باشیش ڤیتامین سی تێدایە و بەرگری لەش بەهێز دەكات.
پسپۆرانی خۆراك بڵاویانكردوەتەوە لەبەر ئەوەی پیاز برێكی باش ماددەی كیرستینی تێدایە خۆاردنی پیاز لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی گەدەو قۆلۆن.
ئاشكراشیان كردوە ڕەگی پیاز ماددەی كرۆم لەخۆدەگرێت ئەوەش یارمەتی لەشی مرۆڤ دەدات بۆ رێكخستنی رێژەی شەكر لە خوێندا 
هەروەك پیاز بە باشترین خۆراك دادەنرێت بۆ پاراستنی پووكی دەم لە هەوكردن و بەكتیریا 
ئاشكراشیان كردوە دانانی پارچەیەك پیاز لە ژێر لووتدا لە كاتی خوێن بەربوونی لووت و هەڵمژینی بۆنی پیازەكە یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی خوێن بەربونەكە
پسپۆران باسیان لەوەشكردوە پیاز ترشەلۆكی فۆلێكی تێدایە كە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ نوستن و خەمووكی دووردەخاتەوە.