ئەو دەرمانانەی دەبنەهۆی كێش زۆری و قەڵەوی

تەندروستی 30/05/2021



چاودێر:
 زۆرێك لەو كەسانەی كێشیان زۆرە بەردەوام ئەوە دووبارە دەكەنەوە كەرێجیم دەكەن هەموو ئەو رێنمایانە  جێبەجێ دەكەن بۆئەوەی قەڵەو نەبن، بەڵام بێ ئاگا لەوەی كە هەندێ دەرمان هەیە كە چەندە  هەوڵی كێش دابەزین بدەیت ئەگەر ئەو دەرمانانەی لەگەڵاَ بەكار بهێنیت   كێشت دانابەزێت ،  لەوبارەیەوە پزیشكێكی پسپۆڕ   ئەو جۆری دەرمانانە ئاشكرا دەكات كە قەڵەوت دەكات.

كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ،پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەڵَێت" یەكێك لە هۆكارەكانی قەڵەوی و زۆری كێش و دانەبەزینی كێش لە كاتی ڕێجیم بریتییە لە كاریگەرییە لاوەكییەكانی كۆمەڵێك دەرمان كە پێویستن بۆ چارەسەری كۆمەڵێك نەخۆشی، كە گرنگترینینان ئەمانەن: 
١- دەرمانی دژە خەمۆكی: كۆمەڵێكی زۆر لەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەری خەمۆكی و دڵەڕاوكێ بەكار دێن دەبنە هۆی زیاد بوونی ئارەزووی خواردن و قەڵەوی لەوانە: 
- ئەمیترپتلین:  لە دەرمانەكانی تر زیاتر دەبێتەهۆی زۆری كێش چونكە ئارەزووی خواردن زیاددەكات.
- پارۆكستین:  یەكێكە لە باوترین دەرمانەكانی دژە خەمۆكی
٢ - هەندێ دەرمانی چارەسەری نەخۆشی شەكرە: وەك گرووپی سەلفۆنایل یوریا، وێنەی ئەمیریل و دائۆنیل: دەبنە هۆی زیاتر ڕشتنی ئەنسۆلین یا كاراكردنی و دابەزینی ئاستی شەكرە و ڕەنگە ئارەزووی خواردن زیاد بكات، هەروەها دەرزی ئەنسۆلین ڕەنگە ببێتە هۆی زۆری كێش. 
٤ - گرووپی ستیرۆدەكان وەك كورتیزۆن و دیكادرۆن بەهۆی زیاد بوونی ئارەزووی خواردن و كۆبوونەوەی شلەمەنی لەناو لەشدا و تێكچوونی نووستنەوە. 
٥ - دەرمانی دژە هستامینەكان كە بە زۆری بۆ چارەسەری هەستەوەری و نەخۆشییەكانی پێست بەكار دێن، دەبنەهۆی قەڵەوی بە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردنەوە. 
٦ - دەرمانی چارەسەری بەرزی فشاری خوێن گرووپی بێتا بلۆكەر بە تایبەت لە بەساڵاچووان دا. 
٧ْ - حەبی مەنع: ئەو جۆرانەی كە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پڕۆجیسترۆن كە ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و هەروەها دەبنە هۆی كۆبوونەوەی شلەمەنی لەناو لەش دا. 
٨ - هەندێ دەرمانی دژی لاسەرئێشە و سەرئێشە و ئازار. 
٩ - هەندێ دەرمانی چارەسەری شیزۆفرۆنیا و دەروونی دوو جەمسەری. 
 ئەو پسپۆرە هەندێ تێبینی گرنگیش دەخاتە ڕوو لەوانە:
١ - مەرج نییە هەموو كەسێك بەم درەمانانە كێشی زیاد بكات. 
٢ - پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشكەكەی بكات تا ئەگەر گونجاو بووجۆری دەرمانەكەی بۆ بگوڕێت بە یەكێكی تر، نەوەك وازی لێ بێنێت لە خۆیەوە.