مەلەکردن لە هاویندا وەک وەرزشێک

تەندروستی 23/05/2021

ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج 

لەگەڵ گەیشتنی  وەرزی گەرما  مەلە کردن لەناو  گشت جۆرەکانی وەرزشدا لایەنگرانی خۆی هەیە ،پسپۆڕانی پزیشکی  وەرزشی ئەڵمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە  کە 
مەلەکردنەوە و چالاکی  لەش  دەبێتە هۆی ئەوەی  کە مڕۆڤ هەست بە خۆشی بکات و  دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوەو  سێکڵی خەویش باشتر دەکات ، مەلە کردن دەبێتە هۆی چالاکی و دڵ و  ماسولکەکان و دابەزینی چەوری کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا وەک وەرزشێکی بەدەنی  سەیری دەکرێت ،
لە کاتی مەلە کردندا هیچ پەستانێک لەلایەن زەوییەوە نامێنێت و ئەوەش جومگەکان  لە پەستان و لێک  کشان دور دەخاتەوە ،
شایانی باسە مەلە کردن  هیچ پەستانێک ناخاتە سەر لەش و مڕۆڤ دەتوانێ  تا تەمەنی ١٠٠ ساڵ مەلە بکات  ئەوانەی دووچاری پێکان دەبن  دەتوانن وەک چارەسەر  سود لە مەلە کردن ببینن  بەتایبەتی ئەگەر پێکانەکە لە بەشی خوارەوەی لەش بێت ،
لەبەر ئەوەی بەرگری ئاو دەبێتە هۆی ئەوەی  کە ماسولکەکان بە بێ هیچ  پەستانێک  لەسەر  ئاو بەباشی  کاربکەن بۆ ئەوانەی  کە چالاکی ڕۆژانەیان  کەمەو کێشیان زۆرە  مەلە کردن باشترین شێوازە بۆیان ٠
مەلە کردن ئەبێتە هۆی  سوتانی کالۆڕی  بە ڕێژەی ٥٠٠-٦٠٠کالۆڕی لە  کاتژمێڕکدا  ئەوەش پەیوەستە بەوەی  کە ماوەی مەلە کردنەکە چەندە ٠