كاتێك گۆشتی‌ برژاو دەخۆن رەچاوی ئەم ڕێنماییانە بكەن

تەندروستی 18/05/2021

چاودێر:
 گۆشتی برژاوی یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆربەی خەڵكی ئارەزووی دەكەن، بەتایبەتی لە سەیران و گەشتەكانیاندا بڕێكی زۆر دەخۆن،  ئەندازیارێكی خۆراكیش هۆشداری دەدات لەوەی زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەیان لێدەكرێت.

لەشكر حەمید ،ئەندازیاری خۆراك،  دەڵێت" هەوڵ بدەن ئەو گۆشتەی بۆ برژاندن بەكاردێت پارچە پارچە بكرێت بۆ پارچەی بچووك بۆ ئەوەی ناو پارچە گۆشتەكە پلەی گەرمی بەربكەوێ، چونكە پێویستە پلەی گەرمی گۆشت بۆ خواردن بگاتە سەرو (72) پلەی گەرمی بۆ ئەوی ڕێگری بكرێت لە بەكتریاو میكرۆب"

  هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوە، گۆشتی برژاو زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسی دروستكردنی ماددەی‌ شێرپەنجەیان هەیە و پلەی گەرمی بەرز، دەبێتە هۆی دروستبوونی هایدرۆكاربۆنی پۆڵی ئەرۆماتیك، بە تایبەتی كاتێك كە چەوری گۆشت دەتكێتە سەر خەڵوزو دەسوتێت، پێویستە گۆشتی كە لەسەر خەڵوز ببرژێنرێت دوور بێت لە گڕی ئاگرەكە.