بە‌كارهێنان و سوودە‌ تەندروستیەكانی خواردنی قۆخ

تەندروستی 11/05/2021


چاودێر:

قۆخ ئەو میوەیەیە كە بۆ یەكەم جار لە وڵاتی چین گەشەی كردووە، بەرزی دارەكەی دەگاتە (٤-١٠م).
پێكهاتە‌ی قۆخ:
(80%) لە‌ ئاو پێكدێت(4,5%) شە‌كرە‌، كاربۆهیدرات (7%) نیشاستە‌(5%) وە‌ ترشە‌لۆك (1%) ڕیشاڵ(6%)و ڤیتامین(E،P،A،C ،B1 ،B2)ی تێدایە‌.
بە‌كارهێنان و سوودە‌پزیشكیە‌كانی:
1. ئارە‌زووی خواردن زیاد دە‌كا‌و رێ لە‌ تینویە‌تی دە‌گرێت.
2. چالاك كە‌رە‌وە‌‌و نە‌رم كە‌رە‌وە‌یە‌‌ بۆ بە‌د هە‌رسی باشە‌.
3. فە‌رمانە‌كانی جگە‌ر چالاك دە‌كاو رێ‌ لە‌ زە‌ردوویی دە‌گرێ‌ و چارە‌سە‌ری دە‌كات.
4. پێست بە‌هێز دە‌كات‌ و دە‌خرێتە‌ نێو پێكهاتەی ‌شامپۆبۆ بە‌ هێز كردنی قژ.
5. دە‌مارە‌كان‌ و ریخۆڵە‌ چالاك ‌و بە‌هێز دە‌كات.
6. میز هێنە‌رە ‌‌و بە‌رد‌و لمی گورچیلە‌ لادە‌بات.
7. گوڵە‌كانی رێ‌ لە‌ نە‌خۆشیە‌ دە‌روونیە‌كان دە‌گرێت (شڵە‌ژاوی ‌‌و دارووخان).
8. گوڵە‌كە‌ی بە‌كاردێت بۆ پاككردنە‌وە‌ی برینی شێرپە‌نجە‌یی، ئە‌گە‌ر بكوڵێت ئاوە‌كە‌ی بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كۆكە‌‌و كۆئە‌ندامی هە‌ناسە‌ بە‌سودە‌ بە‌مە‌رجێ‌ كەمی لێ بخورێتە‌وە‌.
9. هاڕاوە‌‌ و ورد كراوی گە‌ڵاكانی بە‌سودە‌ بۆ ڕاگرتنی خوێن بە‌ربونی برین.
10. گە‌ڵا‌و توێژاڵی درە‌ختی قۆخ بە‌سودە‌ بۆ ئارام كردنە‌وە‌ ‌و میزهێنە‌رە‌‌ و بە‌لغە‌م دە‌ردە‌كاتە‌ دە‌رە‌وە‌.
11. لە‌ كاری ئارایشت‌و جوانكاریدا ئاوە‌كە‌ی دە‌خرێتە‌ سە‌ر پێست تاوشك دە‌بێتە‌وە‌، چونكە‌ كونیلە‌كانی پێست بچوك دە‌كاتە‌وە‌ ‌و جوانی دە‌كات.
12. ناوكی تۆوە‌كە‌یشی سوودی هە‌یە‌ لە‌ نە‌هێشتنی كاریگە‌ری ژانە‌ سە‌ر‌و گێژی ناهێڵێ‌، ئە‌ویش بە‌هاڕینی تۆوە‌كە‌ و دانانی لە سەر ناوچە‌وان.
13. ئە‌و چە‌وریە‌ی لێی دە‌ردە‌هێرێت  بە‌كاردێت بۆ پاككردنە‌وە‌ی برین‌ و مایە‌سیری.
14. ئە‌گە‌ر (20)گرام لە‌ گوڵی قۆخ بۆ ماوە‌ی هە‌شت كاتژمێر بكرێتە‌ یە‌ك لتر ئاو یان هە‌مان بڕ لە‌ (300) گرام لە‌ ئاو بكوڵێت پاشان بپاڵێورێت ئینجا (500) گرام شە‌كری تێبكرێت، پاشان بخورێتەوە سودی گەورەی هەیە.
15. قۆخ بڕێكی زۆر لە‌ ڕیشاڵی (cellulose) تێدایە‌، كە‌ ریخۆڵە‌ دە‌بزوێنێ‌ ‌و ڕێ لە‌ قە‌بزی گە‌دە‌ دە‌گرێت.
16-ڕێگە لە دروستبوونی لو دەگرێت، چونكە قۆخ دژە ئۆكسێنەر و دژە میكرۆبە.
17-سیلینیۆمی تێدایە كە دژی شێرپەنجە دەوەستێتەوە، كانزایەكە دژە ئۆكسێنەری تێدایە و خانەكان لە تێكشكان دەپارێزێت.
18-سوودی بۆ گەدە هەیە، كرمی ڕێخۆڵەكان لەناو دەبات.

  تێبینی، زیادە‌ خۆری زیانی ھەیە برینی گە‌دە‌ ‌و ڕیخۆڵە‌ ‌و ھەوكردنی دروستدە‌كات.