دوای مانگێک لە کۆنترۆڵکردنی، كۆرۆنا لە وڵاتێك سەرهەڵدەداتەوە

تەندروستی 08/05/2021


وەزارەتی تەندروستی ڤیتنام بڵاویكردەوە هەرچەندە ماوەی مانگێك هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆمارنەكرا ،بەڵام لەماوەی دە رۆژی رابردوودا 176 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لەناوچەیەكی ئەو وڵاتە تۆمار كراوە.
لەم هەفتەیەدا نەخۆشخانەی نیشتمانی بۆ نەخۆشیەكان لە هانۆی داخرا پاش ئەوەی دەركەوت لەو نەخۆشخانەیە پزیشكێك و دوو پەرستارو زیاتر لە 20 كەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون 
هەروەك رۆژی هەینی نەخۆشخانەی "كیە " لەو شارە داخرا كە تایبەتە بە چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە پاش ئەوەی دەركەوت 11كەس هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن.
"نوین تانە لۆنگ" وەزیری تەندروستی ڤیتنام بڵاویكردەوە بارودۆخەكە مەترسیدارە چونكە رووبەروی بڵاوبونەوەی چەندین حاڵەت لەو نەخۆشیە هاتووین وتا ئێستاش سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە ئاشكرا نەكراوە.