موشەکە چینیەکە کەی دەگاتە سەر زەوی؟

ڕاپۆرت 08/05/2021


رەمەزان شێخانی
بەگوێرەی دواین پێشبینیەكان سەبارەت بە گەیشتنەوەی ئەو مووشەكە چینیەیی كە لە كۆنترۆڵ دەرچوە بە زەوی 
دەزگای "ئایرۆسبیس كۆربوریچن"ی ئەمریكی لە تویتیەكدا بڵاویكردەوە ئەو مووشەكە لە دەوروبەری كاتژمێر چوارو 19 خوولەكی بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە بە كاتی گرێنتیچ بەرگە پۆشی ئاسمانی زەوی دەبڕێت واتە مووشەكی "لۆنگ مارچ 5 بی" مووشەكە وون بووەكە شەوی شەممە، یا بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە  دەگاتە زەوی
بەگوێرەی پێشبینیەكانی " دەزگای ئایرۆسبیس كۆربوریشن" مووشەكە چینیەكە بەرەبەیانی رۆژی 9ی ئایار دەگاتەوە زەوی و روونیكردوەتەوە مووشەكەكە لە نزیك باكووری نیوزلەندا داخڵی بەرگە پۆشی ئاسمانی دەبێت.
هەروەك دەزگاكە هۆشداری ئەوەشیداوە ئەگەری داخڵ بوونی ئەو مووشەكە هەیە لە هەر شوێنێك بەدرێژایی رێرەوی مووشەكە كە رووبەرێكی فراوانی جیهان دەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا شوینی كەوتنەوەی مووشەكەكە بەتەواوی دیار نیە.
رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویكردەوە زۆربەی پارچەكانی مووشەكەکە بەرگە هەوای زەوی تێدەپەرێنێت و پێش بینی ناكرێت هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە
رۆژی 29ی مانگی نیسان حكومەتی چین مووشەكی " لۆنگ مارش 5 بی " لە دوورگەی هاینان ی چینیەوە رەوانەی ئاسمان كرد.
"جوناسان ماكدویل" زانای گەردوونی فیزیا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆیتەرز بڵاویكردەوە ئەگەری هەیە چەند پارچەیەك لەو مووشەكە بەر ناوچەی نیشتەنی بكەوێت هەروەكو چۆن لە ساڵی 2020 چەند بەشێك لە مووشەكی "لۆنگ مارش 5بی" یەكەم بەر ناوچەیەكی كۆت دیڤوار كەوت و زیانی بە چەند خانوویكی هاوڵاتیان گەیاند و زیانی گیانی بەدواوە نەبوو   
لەهەفتەی یەكەمی بەرزبوونەوەی مووشەكەكە قەبارەی مووشەكە گرژ دەبێتەوە بەڵام ناتوانرێت خێرایی مووشەكە بزانرێت بەهۆی گۆرانكاریەكانی بەرگە پۆشی ئاسمانی زەوییەوە.
ئەو بەشەی كە بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە بە گەورەترین پارچەی مووشەكە دادەنرێَت كە كێشەكەی نزیكەی 18 تۆن قورسە.