پوزە رووتەكانی ئەلیس دەیان جار پەخش بەكەناڵێكی ئێرانی رادەگرێت

سۆشیال میدیا 20/04/2021


كەناڵی تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران بەمەبەستی دەرنەكەوتنی داوەری یاریدەدەر زیاد لە سەد جار لەكاتی پەخشی راستەوخۆی یاری نێوان یانەی تووتنگهام و مانچیستەر لە چوارچێوەی قۆناغی 31ی خوولی ئینگلیزی پەخشەكەی رادەگرت
هۆكاری راگرتنی پەخشەكە ئەوەبوو كاستی دادوەرانی یاریەكە ژنە داوەریەكی لەخۆدەگرت كەشۆرتی لە پێكردبوو  كە بوو بەپاڵەوانی ئەو رووداوە سەیرەی كەناڵە ئێرانیەكە.
"لسیان ماسی ئەلیس" ئەو ژنە داوەرە بوو كە شۆرتی لە پێكرد بوو بەو هۆیەوە كەناڵە ئێرانیەكە ناچاربوو زیاد لە سەد جار ئەو یاریە ببچرێنێت تا قاچە رووتەكانی ئەلیس دەرنەكەوێت
 بۆ شاردنەوەی رووداوەكەش كەناڵەكە وێنەی یاریگاكەو شەقامەكانی پشتەوەی شارەكەی پەخش دەكرد وبینەرانی كەناڵەكەی بێبەش كرد لە بینینی پوز و ڕانی ئەلیس
ئەو رووداوە بوو بەبابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وشەپۆلێكی گەورەی سەرسورمانی درووستكرد بەتایبەت هەر كاتێك ئەلیس دەركەوتایە كەناڵەكە وێنەی گشتی یاریگاكەی پیشان دەدا 
حكومەتی ئێران ریگە نادات بەكەناڵە حكومیەكان وێنەی ئەو ژنانە پەخش بكات كە جلی كورت لەبەر دەكەن یان سەریان رووتە.