بوومەلەرزەیەك لە ئێران روودەدات

جیهان 18/04/2021


سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەكی بەگوری 5.9 پلە بەپێوەری ریختەر لە هەرێمی بۆشهر لە باشووری ئێران روویداوە 
تەلەفزیۆنی رەسمی ئیران هەواڵەكەی بڵاوكردوەتەوە ورایگەیاند: بوومەلەرزەكە لە ناوچەی بەندەر جناوە روویداوەو زیانەكانی بوومەلەرزەكەی بڵاونەكردوەتەوە 
بەگوێرەی سەرچاوەكە تیمێكی سەر بەمانگی سووری ئێرانی رەوانەی ناوچەكە كراوە 
بەگویرەی سەرچاوەكە دانیشتوانی كویت و خۆرهەڵاتی عەرەبستانی سعودیە و بەسرە هەستیان بە لەرینەوەی زەوی كردوە.
ناوچەی بوشەهر وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەخۆدەگرێت كە بە ووزەی ئەتۆمی كار دەكات بوومەلەرزەكە بەقووڵی 10 كیلۆمەتر روویداوە.
.