یەکێتی ئەوروپا بەکارهێنانی دوو ڤاکسینی راگرت

جیهان 15/04/2021

رۆژنامەی (لاستامبا)ی ئیتاڵی، بڵاویکردەوە: یەکێتی ئەوروپا گرێبەست لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەسترازینکا و (جۆنسۆن ئاند جۆنسن) تازە ناکاتەوە بۆ پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتیانی ئەوروپا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریان داوە تەنیا ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا بۆ هاوڵاتیەکانایان بەکاربهێنن.

دوێنێ بە رەسمی حکومەتی دانیمارک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینکای راگرت، ئەمەش بەهۆی کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەو ڤاکسینە بە تایبەتی خوێن مەین.

سەرچاوە: روسیا الیوم