د.ئاسۆ عومەر، هۆكارو چارەسەرەكانی پرۆستات رووندەكاتەوە

تەندروستی 23/03/2021


 چاودێر-تابان رەزا:
پرۆستات تەنها لەڕگەزی نێرینەدا هەیە‌و گلاندێكە لەدوای تەمەنی 35 ساڵیەوە دەستبەگەورەبون دەكات، بەڵام ئەگەرهاتو گەورەبوەنەكە بووە هۆی ئەوەی رێڕەوی میز تەسك بكاتەوە دەبێتە نەخۆشی، ئەمەش لەتەمەنی 60 بۆ 70 ساڵی دەردەكەوێت، كاتێك ئەم نەخۆشیە دەبێتە شێرپەنجەی پرۆستات كەبۆماوەیی بێت لەباوانە بگوێزرێتەوە بۆ وەچەكانیان.
 
د.ئاسۆ عومەر رەشید، پسپۆڕی بیبرۆلۆجی‌و مامۆستای زانكۆ، بۆ چاودێر دەڵێت " پرۆستات گلاندێكە لەخوار میزەڵادانەوەیە بەرپرسیارە لەپاكراگرتنی تۆماری نێرینە، ئەم گلاندە لەدوای تەمەنی 35 ساڵیەوە دەستبەگەورەبون دەكات، تەنها لەرەگەزی نێرینەدا هەیە ئەوەش گەورەبونێكی بێوەیە‌و نەخۆشی نیە، بەڵام هەندێكجار ئەو گەورەبونە دەبێتە هۆی ئەوەی رێڕەوی بۆری میز تەسك بكاتەوە‌و بیگریت، ئەوكاتە دەبێتە نیشانەی نەخۆشی پرۆستات كە لەتەمەنی60بۆ70 ساڵیدا دەردەكەوێت، هۆكارەكەشی پەیوەندی بەتەمەنەوە هەیە كە ئەو گۆڕانكاریە سروشتیەوە بێوەیە‌و زیانی نییە"

وتیشی، زیاتر لەو تەمەندا دەردەكەوێت، لەبەرئەوەی گەورەبونەكە خاوە‌و لەسەرخۆیە كە20  بۆ 30 ساڵی دەوێت تادەگاتە  گەوربونێكی گەورە‌و دەبێتە نیشانەی نەخۆشی، مەرج نیە لە هەموو كەسێكدا ببێتە نەخۆشی، هەیە گەورە دەبێت‌و نابێتە نەخۆشی، لەبەرئەوە قەبارەو گەوربونەكە نابێتە نیشانە بۆ نەخۆشەكە، بەڵام كشانەوەی بۆناوبۆریەكە دەبێتە نەخۆشی.
نیشانەكانی
ئەو پسپۆڕە رونیشیدەكاتەوە، نیشانەكانی پرۆستات ئەوەیە كەسەكە هەستدەكات كەشێوازی میزكردنی لاواز‌و سستبووە هەڵسانی شەوانی زۆرهەبوە ئەوە پڕۆستاتێتی، ئەگەر توشبو بەپرۆستات زوو فریایی خۆی نەكەوێت چارەسەری پێویست وەرنەگرێت نەخۆشیەكە بەهەموو لەشیدا بڵاودەبێتەوە دەمرێت،  بۆ ئەو مەبەستەش پێوستە پیاوان ساڵانە سەردانی دكتۆر بكەن‌و چاودێری خۆیان بكەن.

 د. ئاسۆ عومەر باس لەوەش دەكات، پرۆستات لەكاتێكدا دەبێتە شێرپەنجە كە بۆ ماوەیی بێت واتە لەباوانەوە جینێكیان هەبێت كەدەگوازێتەوە بۆنەوەكانی دوای خۆیان، هەندێكجاریش خواردنی چەوری زۆر‌و گۆشت‌و  ئیشنەكردن‌و دانیشتی زۆر ئەم شێوازی ژیانە، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەگەری شێرپەنجەی پرۆستاتی  تێدا زۆرتر بێت.

چارەسەرەكان 

ناوبراو لەبارەی چارەسەرەكان بۆ ئەم نەخۆشیە دەڵێت" چۆنێتی چارەسەركردنەكەی بەچەند رێگایەكە  هەندێكجار تەنها بەرێكخستنی كات‌و خواردنی شلەمەنی خۆپاراستن لەسەرماو كەم ئاوخورادن لەشەواندا چارەسەری بۆدەكرێت، بەڵام ئەگەر هاتو  دەركەوت خانەی پیسی تێدا نەبێت‌و شێرپەنجە نەبێت لەوكاتەدا بەدەرمان چارەسەردەكرێت كە بۆماوەی 3 تا 6 مانگ ئەنجامێكی زۆرباشی دەبێت، ئەگەر هاتو چارەسەری بەدەرمان نەبو  بووە هۆی هیلاككردنی گورچیلەكانی ئەوكاتە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدەرێت"

د. ئاسۆ  عومەر ئەوەشی راگەیاند" شێرپەنجەی پرۆستات نەخۆشیەكی باوە زیاتر لەدوای تەمەنی 70 ساڵیەوە دروستدەبێت، نەخۆشیەكی كوشندە نیە، شێرپەنجەی ناوەوە زۆر خاوو لەسەر خۆیە‌و زۆربەدەگمەن نەخۆش دەكوژێت، دۆزینەوە‌و دیاركردنی زۆر ئاسانە، ئەگەرهاتو سەرەتا بوو ئەوا چاودێری دەوێت لەگەڵ هەندێ چارەسەری  هۆرمۆنی، بەڵام  ئەگەر هاتوو شێرپەنجەكە بەلەشیدا بڵاوبۆیەوە ئەوا دەرزی هۆرمۆنی بۆبەكاردێت  بۆراگرتنی نەخۆشیەكەو  پوكانەوەی.