چەند زانیاریەک لەبارەی دەرزی ڤیتامین B12

تەندروستی 21/02/2021

 

لەم ساڵانەی دوایی بە ڕێژەیەكی زۆر ھۆڕمۆن و ڤیتامینەكان بەكاردەھێرێن لەلان یاریزانان و كەسانی ئاساییەوە ، بەڵام لە زیانەكانی بێ بەش نابن ، ھەندێكیان زیانیان ھەیەو ، ھەندێكیشیان سودی خۆی ھەیە ، زیانی ھەیە ھەندێ جار وەك تێكچونی ڕوخساری دەم و چاو گەورەبونی لوت و گوێ بەشێوەی نائاسایی و تێكچونی پەیكەرە ئێسك و ، توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و، نارێك و پێكی لە سازكردنی ئینسۆلین ، ھەندێ جاریش سودی ھەیە وەك ، ڤیتامینەكانی B12 كە بەشێوەیەكی سروشتی لەناو گەلێك خواردنی وەك ماسی و گۆشت دا ھەیە.

دەرزی ڤیتامین B12 , بەشێوەیەكی ئاسایی بۆ چارەسەر كردنی ئەو كەسانە بەكاردێت كە ڕێژەی ڤیتامین B12 لە لەشیان كەمە، یان نەخۆشی ئەمیبایان ھەیە ، بەڵام ھەندێ كەس ئەو دەرزیە بەكاردەھێنن وەك بەشێك لە پرۆگرامی توانەوەی چەوریەكان ، ئەم جۆرە دەرزیە بە ڤیتامینی وزە ناسراوە ، چونكە كرداری زیندە چالاكی لەش زیاد دەكات ، كە بڕیتیە لە گۆڕینی خواردن لە لەشی مڕۆڤ بۆ وزە ، كاتێكیش كرداری زیندە چالاكی زیاد بو ،ئەوا كەسەكە وزەی زیاتری دەست دەكەوێت بۆ ئەنجامدانی وەرزشی زیاتر بەمەش چەوری زیاتر دەتوێتەوە .