ئۆمیگا سێ وەک چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە

تەندروستی 08/02/2021

 توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای كرد كە خواردنی حەبی ئۆمیگا سێ سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە و ئەگەری توشبون بە بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.

 توێژینەوەكە لە زانكۆی ھارڤاردی ئەمەریكا ئەنجامدراوەو باسی لەوە كردوە خواردنی ڕۆنی ماسی دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمیگا سێ یاخود حەبی ئەو ترشە چەورییە ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ و شەكرە كەم دەكاتەوە ، توێژەرەكان ئاماژەیان بەوە داوە كە خواردنی ڕۆنی ماسی ڕێژەی ھۆڕمۆنی ئەدیپۆنكتین لە خوێندا زیاد دەكات بەزیادبونی ڕێژەێ ئەو ھۆرمۆنەش ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەبێتەوە چونكە ئەدیپۆنكتین دەبێتە ھۆی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.
 توێژینەوەكە باسی لەوەش كردوە ئەو ھۆرمۆنانەی سودی بۆ خانەكانی خوێن ھەیە و ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شادەمارەكان كەمدەكاتەوە ھەروەھا توێژەرەكان باسیان لەوە كردوە خواردنی ڕۆنی ماسی فشار لەسەر دڵ كەمدەكاتەوە و وادەكات ئەو كەسە ھەست بە ئارامی بكات و لێدانی دڵی ڕێكخراو بن ، ئەمەش سودی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی دڵی مرۆڤ