كەوتنە خوارەوە نەیزەكێك كەسێك دەكاتەملیۆنێر

سۆشیال میدیا 21/11/2020


كەسێكی ئەیندۆنیزی كە كارێكار دەبێت لە كارگەی درووستكردنی تابووت لەنێوان شەو رۆژێكدا دەبێتە ملیۆنێر ،پاش ئەوەی نەیزەكێك لە ئاسمانەوە دەكەوێتە ماڵەكەیەوە
ئەو پارچە نەیزەكە كێشی نزیكەی 2 كیلۆ دەبێت و نرخی دەگاتە 1 ملیۆن و 800هەزار دۆلار.
رۆژنامەی میترۆ ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە جوشوا هوتاغالنج ی تەمەن 33ساڵ كە سەرقاڵی درووستكردنی تابووت بوە لە شارۆچكەی كولانج لە ئەندونیزیا بەردێك بەر سەقفی خانووەكەی دەكەوێت و كونی دەكات و دەكەوێتە ناو ژووركەیەوە .
جوشوا رایگەیاندوە: كاتێك بەردەكەم هەڵگرت هەستم كرد هێشتا گەرمە وزانیم كە ئەو بەردە لە ئاسمانەوە كەوتوەتە خوارەوە چونكە دڵنیا بووم كەس ئەو بەردەی نەگرتوەتە ماڵەكەم.
رۆژنامە بەریتانیەكە بڵاویكردوەتەوە كێشی بەردەكە نزیكەی 2كیلوو 100گرامە و تەمەنی بەردەكە نزیكەی 4.5 ملیار ساڵە و لەجۆرە دەگمەنەكانە و بەهای ئەو بەردە دەگاتە 1ملیۆن و 800هەزار دۆلار.
پیاوە ئەندونێزیەكە كە باوكی 3 مناڵە سوپاسی خوای كرد و بریاری داوە كەڵیسایەك لە گووندەكەی درووست بكات لەو پارەیە.
وتیشی هەمیشە ئاواتم بوە خوای گەورە كچێكمان پێبەبخشێت و كەوتنەوەی ئەو بەردەش نیشانەی چانسی باشەو كچم دەبێت.