بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە ئەمریكا رۆژانی رەش چاوەروانی دەكات

تەندروستی 21/11/2020


سەرباری هەواڵە خۆشەكان سەبارەت بە درووستكردنی پێكوتەی دژە كۆرۆنا لە ئێستا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە رۆژانی سەختدا تێپەردەبێت بەهۆی ئەو پەتایەوە ،پێش بینی رۆژانی سەخت تر دەكرێت.
بەگوێرەی دەزگا تەندرووستیەكانی ئەمریكا لەئێوارەی رۆژی چوارشەمەوە تا ئێوارەی پێنج شەممە 200هەزارو 146 تووشبوو تۆماركراوەو 2هەزارو 239 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
گرووپێكی توێژینەوە لە ئەمریكا پێش بینیان كردوە لەناوەراستی مانگی داهاتوو ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە رۆژانە بگاتە 2 هەزار 500كەس وكۆی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن تا مانگی ئازار بگاتە 470هەزار كەس كە ئەو ژمارەیە نزیكەی 30هەزار زیادی كردوە بەراورد بە پێشبینیەكانی هەفتەی رابردوو.
پەیمانگەی پێوەرە تەندرووستیەكان و هەڵسەنگاندنی سەر بە زانكۆی واشنتۆن لە ویلایەتی سیاتل بڵاویكردوەتەوە تا 18ی مانگی داهاتوو رۆژانە 2300 كەس گیان لەدەستدەدات و پێشبینیشی كردوە ئەو ژمارەیە بگاتە 2500كەس لە رۆژێكدا.
هەردوو كۆمپانیایی "فایزر و بیونتك" ی ئەمریكی داوایان لە وەزارەتی تەندرووستی ئەمریكا كردوەمۆڵەتی درووستكردنی ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنایان پێبدەن بەتایبەت پاش ئەوەی ڤاكسینەكە بەكارهێنرا بۆ ژمارەیەك تووشبوو و ڤاكسینەكە لە تێستەكە دەرچوو بە رێژەی 95% سەركەوتنی بەدەستهێنا.
كۆمپانیایی " فایزر" بڵاویكردوەتەوە پێش بینی دەكرێت لەم ساڵدا نزیكەی 50 ملیۆن ڤاكسین بەرهەم بهێنێت كە بەشی پاراستنی 25 ملیۆن كەس دەكات و لەساڵی داهاتوو 1ژمارەكە بۆ یەك ملیارو 300ملیۆن ڤاكسین بەرزدەكەنەوە.