بەهۆی كۆرۆناوە سەرۆكی ئیكۆادۆر مووچەی خۆیی وبەرپرسانی بۆ نیوە كەمدەكاتەوە

ئابوری 10/05/2020


سەرۆكایەتی ئیكۆادۆر بڵاویكردەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆناوە  سەرۆك لینین مۆرینۆ مووچەی خۆی و مووچەی ئەندامانی حكومەتی وڵات بۆ نیوە كەمدەكاتەوە 
سەرۆكایەتی ئیكۆادۆر بڵاویكروەتەوە بەگوێرەی مەرسومێكی سەرۆكایەتی بریاردراوە بەكەمكردنەوەی 50% لە مووچەی سەرۆك كۆمارە جێگرانی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران وجێگرانی سەرۆك وەزیران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە داهاتی وڵات كەمیكردوەو كاریگەری كردوەتە سەر ئابوری وڵات لەبەر ئەوە پێویستە مووچەی بەرپرسانی وڵات كەمبكرێتەوە 
رۆژی 12ی مانگی نیسانی رابردوو  لینین مۆرینۆ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری تویتەر بڵاویكردەوە بەنیازە مووچەی خۆی و گەورە بەرپرسانی وڵات كەمبكاتەوە رۆژی 8ی ئەم مانگە بریارەكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
مووچەی سەرۆكی ئیكۆادۆر 5 هەزار دۆلار و جێگرانی سەرۆك 4800دۆلار و سەرۆك وەزیران 4400دۆلار وجێگرانی سەرۆك 4200 دۆلارە و كەمترین مووچە لەو وڵاتە دەگاتە 400دۆلار.
كەمكردنەوەی مووچەی سەرۆكایەتیەكان پێویست دەكات حكومەت بە مووچەی گشتی كەرتی گشتیەدا بچێتەوە چونكە بەگوێرەی دەقی یاسایەكی حكومەتی ئەو وڵاتە نابێت هیچ فەرمانبەرێكی حكومی مووچەكەی لەسەرووی مووچەی سەرۆكی وڵاتەوە بێت