به‌كوشتنی چوار منداڵه‌كه‌ی تۆڵه‌ له‌ژنه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌

کۆمەڵایەتی 07/09/2019


چاودێر: له‌وڵاتی ئه‌فریقای باشور، پیاوێك دوای ئه‌وه‌ی له‌دادگا جیاده‌بێته‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا كه‌ منداڵه‌كان و ماڵه‌كه‌ی به‌ژنه‌كه‌ی پێشووی دراوه‌، چوار منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت.

سیبۆ سیۆ مبونجوزی ته‌مه‌ن 44 ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بینێت هاوسه‌ری پێشووی له‌ماڵ ده‌ر ئه‌چێت ده‌ست به‌جێ ده‌چێته‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌و سێ منداڵه‌كه‌ی كه‌ماڵه‌وه‌ بوون و ته‌مه‌نیان له‌ 4 بۆ 10 ساڵان بووه‌ كوشتوونی.

هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌ی تری كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵان بووه‌ له‌ڕێگه‌ی خوێندنگا كوشتوویه‌تی و به‌دره‌ختێكه‌وه‌ هه‌ڵیواسیوه‌.