ژنێکی دووگیان لە لایەن براکەیەوە دەخنکێندرێت

کۆمەڵایەتی 13/07/2019

چاودێر

 

ژنێکی دووگیانی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری شاری "دیواندەرە"ی سەر بە پارێزگای سنە، بە دەستی براکەی کوژرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی "تازاوای دۆڵەڕەش"ی سەر بە دیواندرە بە ناوی "زارا ڕەسووڵی" بە دەستی براکەی بە ناوی "عەبدول ڕەسووڵی" خنکێندراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە عەبدول ڕەسووڵی لەگەڵ هاوژینی زارا کە ئامۆزای خۆیان بووە بە ناوی "حەبیبوڵا ڕەسووڵی" کێشەی هەبووە و گوشاری خستووەتە سەر زارا کە دەبێ لە هاوژینەکەی جیا ببێتەوە و خوشکەکەشی حازر نەبووە کە ئەو کارە بکات.

سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لەوە کردووە زارا دووگیان بووە و دایکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵیش بووە، دوای ئەوەی بە قسەی نەکردووە، لەلایەن براکەیەوە خنکێندراوە.

هاوژینی زارا شوان بووە و لەکاتی کوژرانی ناوبراو لە ماڵ نەبووە و بە گوتەی سەرچاوەکان بکوژەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی هەزارکانیان کردووە.