ڤیدیۆ .. گۆرانیه‌كی راپ توركیا ده‌هه‌ژێنێت
چاو‌دێر: گۆرانیه‌كی راپی ره‌خنه‌گرانه، له‌لایه‌ن راپه‌رێكی به‌ناوبانگی توركیا‌و 16 هونه‌رمه‌ندی تره‌وه توركیا ده‌هه‌ژێنێت و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و گۆرانیه كه به‌ناوی " ناتوانم بێده‌نگ بم" ماوه‌كه‌ی 14 ده‌قیقه‌و 55 چركه‌یه، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا 15 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه له یوتوب.
شانشیر كه نازناوی گۆرانیبێژه راپهرهكهیهو ناوی راسته‌قینه‌ی سارپ پالوره، نوسیویه‌تی:" ئه‌م جۆره گۆرانیانه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌چاوی خۆم بینیومه چۆن كاریگه‌ری ده‌بێت، بۆیه به‌هیوام خه‌ڵكی به‌ئاگا بهێنێت".
لهگۆرانیهكهدا، به‌رامبه‌ر به‌دۆخی ئابوری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان و یاسا شكێنی له‌ته‌واوی رووه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت رای ئازاد، قسه‌كراوه.
هاوكات به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی ناڕازی له‌حكومه‌تی توركیا گۆرانیه‌كه‌یان بڵاوكردوهتهوهو پشتگیریان كردوه.