​ تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر پیرۆزبایی لە PUKmedia دەکات

کوردستان 22/01/2022

 

ئه‌مڕۆ 18 ساڵ به‌سه‌ریادى دامه‌زراندنى ماڵپەڕی PUKmedia  تێده‌په‌ڕێت مۆمى 19 ساڵه‌ى خۆى داده‌گیرسێنێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر پیرۆزبایی خۆى ئارسته‌ى سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانى ماڵپەڕی PUKmedia ده‌كات، كه‌ توانیویه‌تى له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى خۆیدا خزمه‌ت به‌ بوارى رۆژنامه‌نووسیى بكات و پیشه‌ییانه‌ كاربكات لەپێناو گەیاندنی هه‌واڵ و زانیاری.
له‌ ئێستادا ئه‌ركى میدیاى ئه‌لكترۆنى له‌هه‌موو كات قورستره‌، چونكه‌ له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه‌دان به‌ سه‌دان رۆژنامه‌ى ئه‌لكترۆنى سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، به‌داخه‌وه‌ به‌شێكیان دوورن له‌ گه‌یاندنى په‌یامى میدیایى، به‌ڵام PUKmedia توانیویه‌تى شان به‌شانى چه‌ندین میدیاى دیكه‌ به‌ چه‌ندین زمان خزمه‌ت بكات و ببێته‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ و زانیارى بۆ میدیاكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم.
هەر لەم یادەدا ئومێدەوارین، PUKmedia  بەردەوام بێت و پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.