باران بارین بەردەوام دەبێت
چاودێر:
كەشناسی هەرێم رایدەگەيەنێت، كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لاواز دەبێت، تەنها لەناوچە شاخاوییەكان لەهەندێ كاتدا باران دەبارێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە و رایگەیاند، كاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی لە بەشێك لە ناوچە جیاجیاكان باری كاریگەریەكەی لاواز بووە بە گشتی پێشبینی باران تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە لە هەندێ كاتدا بۆ ئەمڕۆ و سبەی .
ئاماژەبەئەوەشكراوە، ئاسمان زیاتر نیمچە هەوری دەبێت پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە خێرای با لەسەر خۆ دەبێت .
هەروەها بەگوێرەی راگەیاندراوێكی كەشناسی هەرێم كەتێدا هاتوە، لە24 كاتژمێر ڕابردوودا زۆرترین رێژەی باران بارین لە قەزای پیرمام بووە بە بڕی 75.3 ملم .