شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بەڕێوەیە

کوردستان 25/10/2021


چاودێر:

سەرچاوە كەشناسییەكان ئاماژە بەوە دەكەن لە كۆتایی ئەم مانگە بەتایبەت رۆژانی 30 و 31ی ئۆكتۆبەر و سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی ئەم سەرچاوانە، پاڵەپەستۆیەكی نزم روو لە هەرێمی كوردستان و بارانێكی باشی پێوەیە.

سەرچاوە كەشناسییەكانی ئەمریكا ئەم شەپۆلە دەبێتەهۆی پەڵەدان لە هەرێمی كوردستان، بەڵام سەرچاوە كەشناسییەكانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی لە بارانی پەڵەنادەن، بەڵام دەڵێن شەپۆلێكی باشی باران بارینە كە یەكەم بارانی ئەمساڵە.