شیروان میرزا چەند راستیەک لەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغداد ئاشکرادەکات
شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: پێشبینی ئەوە دەکەین کە بۆ ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێ نەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە ئەوکاتە دەبێت بەدواداچوون بکەین بزانیین کەموکوڕی لەکام لایە ئایا کەموکوڕی لە هەرێمی کوردستاندایە یان لە بەغدادایە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، دەشڵێت: لەڕاستیدا من دەمەوێت ئەوە بڵێم کە داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەداهاتی نەوتی و نانەوتی بەپێی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی خاڵە سنورییەکان و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ من پێموابوو یەکەم دەبووایە چەند مانگێک پێش ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسەلەی مووچەی موچەخۆرانی بەبێ لێبڕین دابەشبکردایە و چارەسەری بکردایە."