سلێمانی: منداڵان بە دڵێكی خۆشەوە لە دەرگا دەدەنو دەڵێن بەراتی كەن
بەشێكی زۆر لە منداڵان بە دڵێكی خۆشەوە لە شاری سلێمانی بە كوچەو كۆڵانەكاندا گەڕانو لە دەرگای ماڵانیان دەدا بۆ كۆكردنەوەی شیرینیو نوقڵو هاواریان دەكرد (ئەمشەو شەوی بەراتە شەوی خۆشیو خەڵاتە)و بەراتی بكەن.
بەرات یان ناوەڕاستی شەعبان بریتییە لە شەوی 14ی شەعبان بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی 15ی شەعبانو گرنگییەكی تایبەتی هەیە لای بەشێك لە موسڵمان لە كوردستانیش ئەم یادە دەكرێتەوەو منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەنێو ماڵەكان بۆ كۆكردنەوەی شیرینیو نوقڵ.
شەوی بەرات بە زۆری لە شاری سلێمانی یادی دەكرێتەوەو لە یادەوەری خەڵكی سلێمانیدا یادێكی پیرۆزە، شاعیرانو هونەرمەندانو مامۆستایانی ئایینی ئەم یادەیان بەرز راگرتووە.
بەشێك لە شعری شەوی بەراتی هونەرمەند عوسمان عەلی
ئەمشەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشیو خەڵاتە
وا مناڵان ئەگەرێن
دەست بە دەرگاوە ئەنێن