دینا بەرهەمێکی نوێی بۆ ڕەمەزان هەیە

سۆشیال میدیا 14/04/2021

چاودێر:

بۆ مانگی ڕەمەزان خانمە گۆرانیبێژ دینا لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر ئاشکرایانکرد، وەک ساڵانی دیکە بەرهەمێکی نوێیان ئامادەکردووە و بەم نزیکانە بڵاویدەکەنەوە.

 

لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دینا و هەڵکەوت زاهیر تێیدا دەرکەوتوون، دینا ئاشکرایدەکات، هەڵكەوت زاهیر كاری مانگی رەمەزانی بۆ كردووە، کە بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا بڵاویبکەنەوە.

 

هەر لەو گرتە ڤیدیۆییەدا هەڵکەوت زاهیر ئاماژەی بەئەوەدا، بەرهەمەکە لەسەر دایکی موسوڵمانان فاتیمە زەهرایە، هۆنراوەی زەیا میالییە، ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە، دابەشکردنی میوزیک رێناس كورداخ کردوویەتی، رێشاخ کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.