كەنەدا ..هۆشداری تەندروستی لەسەر هەموو جۆرەكانی جگەرە دادەنێت
چاودێر- تەندروستی
حكومەتی كەنەدی پێشنیازی ئەوە دەكات كەهۆشداری تەندروستی لەسەر هەموو جگەرەیەك چاپ بكات، بەوەش دەتوانێت ببێتە یەكەم وڵاتی جیهان كە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ نەریتی جگەرەكێشاندا بكات.
وەزیری تەندروستی و دەروونی و ئالوودەبووانی كەنەدی كارۆلین بینێت دەڵَێت" بەنیازن هۆشداری تەندروستی لەسەر هەموو جۆرەكانی جگەرە چاپ بكەن، هیواخوازە كە ئەم ڕێكارە یارمەتی زیاتری خەڵك بدات بۆ وازهێنان لە جگەرە.
ئاماژەی بەئەوەش كردووە، ئامانجی سەرەكییان ئەوەبوو كە بگەنە ئەو گەنجانەی كە زۆرجار دەستیان بەكێَشانی جگەرە كردوە لە دۆخی كۆمەڵایەتیدان و ئەو زانیاریانە نابینن كە لەسەر پاكەتەكە چاپ كراون" بە جیا جگەرەیان بۆ دابین دەكرێت.
بریارە ڕۆژی شەممە، ڕاوێژی گشتی بۆ ماوەی 75 ڕۆژ لەسەر ئەم كەیسە دەستپێدەكات و باس لەم خاڵانەی تێدا بكرێت:
-ئایا قەدەغەكردنی ڕیكلامی جگەرە دەتوانێ جگەرەكێشان كەم بكاتەوە؟
- ئایا منداڵانی جگەرەكیش دەتوانن 4 جار زیاتر لەوانی تر راهێنان بكەن بۆ وازهێنان لەجگەرە.
دەشڵێت" ئەم هۆشداریە تەندروستیانە زیاتر یارمەتی تاك دەدات لە دڵنیابوون لەوەی كە ئەم پەیامە سەرەتاییانە دەگەنە خەڵك"
دەزگای دڵ و جەڵتەی كەنەدی پێشوازی لە پێشنیارە نوێیەكە كرد.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی سی بی سی دۆگ ڕۆپ "كەنەدا ئێستا بەهێزترین سیستەمی ئاگاداركردنەوەی تەندروستی جگەرەی لە جیهاندا دەبێت"
ئەوەشی ووت، ئەمانە بەرهەمی كوشندەن و ئەم بڵاوكردنەوەی هۆشدارییە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی سەرەج راكێشانی گەنجان بۆئەوەی جگەرە نەكێشن، هەروەها لەهەوڵدان دەبن بۆ واز هێنانی ئەو كەسانەی لەئێستادا جگەر دەكێشن.
بەپێ ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی كەنەدی لە ساڵی 2020دا، زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتی جگەرەكێش بوون.
تائێستاش بەكارهێنانی توتن بەهۆكاری سەرەكی مردنی پێشوەختە دادەنرێت لەو وڵاتە كە ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە 38 ملیۆن كەسە.
بەپێی كۆمەڵەی سییەكانی كەنەدی، ساڵانە نزیكەی 48000 كەنەدی بەهۆی جگەرەكێشانەوە دەمرن.
پێشتریش ئەو هۆشداریانەی ساڵی 2001 لە كەنەدا لە سەرپاكەتەكانی جگەرە بەكار هاتبوون، بەڵام ئەوەندە كاریگەریان نەبوو لەسەر خەڵك كە حكومەت هیوای خواستبوو.
سەرچاوە: BBCعەرەبی
وەرگێران: تابان رەزا