ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێی ڕاگەیاند
چاو‌دێر
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان ڕایگه‌یاند، نه‌خۆشییه‌كی نوێ كه تووشی جگه‌ر ده‌بێت، له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان، تا ئێستا 169 حاڵه‌تی تووشبوون له 12 وڵات تۆمار كراون و كه‌سێكیش به‌و نه‌خۆشییه گیانی له ده‌ست داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە، نه‌خۆشییه‌كه بریتییه له هه‌وكردنێكی تووند له جگه‌ر و تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 1 مانگ بۆ 16 ساڵیدایه و له كۆی ئه‌و 169 حاڵه‌ته‌ی تۆمار كراون، 17 كه‌سیان پێویستییان به چاندنی جگه‌ره.
ڕێكخراوی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و وڵاته نه‌كرد كه حاڵه‌تی مردنه‌كه‌ی لێ تۆمار كراوه و هیچ ڕێنماییه‌كی هۆشیاریشی بۆ خۆپاراستن له هه‌وكردنی جگه‌ر نه‌دا.
هه‌وره‌ها دەڵێت: "جۆره ڤایرۆسێك له 74 كه‌س له تووشبووان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 منداڵ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام هۆكاری تووشبوونه‌كه نازانرێت و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان به‌رده‌وامن."