چوار ڤیتامین پێویستە بە بەردەوامی نەخورێن
چاودێر:
زۆرن ئەو كەسانەی كە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی خۆیان و خۆپاراستن و بەهێز كردنی بەرگری لەشیان پەنا دەبن بۆ خواردنی ڤیتامینەكان لە ڕێگەی حەپ و گولاج و شروب یان بەكارهێنانی دەرزیەوە، بەڵام شارەزایان وپسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان كەنابێت بەشێك لەڤیتامینەكان بە بەردەوامی بخورێت، چونكە كێشەی تەندروستی دروست دەكات بۆ كەسەكە، لەو ڤیتامینانەش:
۱ ـــ ڤیتامین ( C ) : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلە و هەوكردنی جومگەكان زیاتر ئەكات ، هەروەها ئەبێتە هۆێ سك چوون و زیاد بوونی غازات ؛ كە هەندێ جار ژەهراوی بوونی خۆراكی لێ ئەكەوێتەوە ۰
۲ ـــ ڤیتامین ( A ) و كۆمەڵەی بێتاكارۆتینەكان : هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ كاریگەری خۆپاراستن لە شێرپەنجە وەك باوە ؛ بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر چەوری سیانی ناو خوێن بەرز ئەكاتەوە و ئەبێتە هۆی سستی و وەستانی جگەر و گێژی و سەرئێشە و ڕشانەوە و تێك چوونی بینین و وەرینی قژ ۰
۳ ـــ ڤیتامین ( B 6 ) كە بە پایرۆكسین ناو دەبرێت : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی لە ناوچوونی دەمارەكان بە ڕادەیەك ئەو كەسە ناتونێت كۆنتڕۆڵی هەڵس و كەوتی لەش و ڕفتاری بكات ۰
٤ ـــ ڤیتامین ( E ) :بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی زیاتر بوونی ئەگەری شێرپەنجەی پڕۆستات و ززۆر بوونی ئەگەری مردن لەو نەخۆشانەی نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵیان هەیە ۰
بۆ خۆپاراستن لە ئەم كێشانە پێویستە
ـــ بێ ڕێنمایی پزیشك لە خۆتەوە ڤیتامینەكان مەخۆ ۰
ـــ هەوڵ بدە لە ڕێگەی سەرچاوەی خۆراكەوە پێویستی لەشت ڤیتامین و كانزاكان دابین بكەیت ۰
ـــ ئەگەر ڤیتامینەكان وەك حەپ بەكار هێنا ئاگاداری ئەوە بە چەند دوای خۆراك ئەبێت بخورین ۰
ـــ چەند جۆرێك لە حپی ڤیتامین و كانزاكان نابێت بە یەكەوە بخورێن ؛بۆ نموونە ماددەی ئاسن و كالسێوم بە یەكەوە نابێت بخورێن ؛ پێویستە لانی كەم ٤ سەعاتیان لە نێوان دا بێت