ئەگەر ڤیتامین D لەلەشدا زۆر بێتـ هەست بەم نیشانانە دەكەیت

تەندروستی 11/01/2022



چاودێر:تەندروستی
لەشی مرۆڤ پێوستی بەبڕی پێویستی ڤیتامینەكان هەیە، بۆئەوەی  كارەكانی بەباشی بڕوات بەڕێوە ڤیتامین D یەكێكە لەو ڤیتامینانەی گرنگییەكی زۆری بۆ لەش هەیە لەوانە بەرگری لەش بەهێز دەكات و كۆئەندامی هەناسەدان و دڵ  و بۆرییەكانی خوێن بەتەندروستی دەهێڵێتەوە، بەڵام  ئەگەر هاتوو زیاد لەپێویست ئەم ڤیتامینە لەجەستەدا زۆر بوو كێشەی تەندروستی دروست دەكات. 

 شارەزایان و پسپۆڕانی  تە ندروستی ئاماژە بەئەوەدەكەن زیادبوونی ئاستی ڤیتامین D لە جەستەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی كالسیۆم لە خوێندا، كە ئەمەش هۆكارە بۆ دەركەوتنی كۆمەڵێك نیشانە، بەم جۆرە:
1- نەمانی ئارەزووی خواردن
2- دابەزینی كێش
3- تینوێتی زۆر
4- زیادبوونی ئارەزووی میزكردن
5- وشكبوونەوە و قەبزی
6- هەڵچوون و تووڕەبوون
7- زرنگانەوەی گوێیەكان
8- لاوازبوونی ماسولكەكان
9- دڵتێكهەڵاتن و رشانەوە و سەرگێژخواردن
10- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
11- تێكچوونی كاری لێدانی دڵ