بۆ رووبەروبوونەوەی ئۆمیكرۆن پێویستە ماسكەكان بگۆردرێن
بەهۆی خێرا بڵاوبونەوەی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا " ئۆمیكرۆن"،پسپۆرانی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە كاتی ئەوە هاتوە چاو بە جۆری ئەو ماسكە پزیشكیانەدا بخشێنرێتەوە كە خەڵكی بەكاری دەهێنن
تۆڕی هەواڵەكانی سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی لە زاری پسپۆرانەوە بڵاویكردوەتەوە لە ئێستادا گفتوگۆكان گەرمن سەبارەت بەو ماسكانەی كە بەكاردەهێنرێن كە توانای نیە رێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێت.
لینا وون" پسپۆر و مامۆستا لە كۆلیژی پزیشكی زانكۆی جۆرج واشنتۆن بڵاویكردوەتەوە،ماسكە پەڕۆكان تەنها وەكو جوانكاری وایە وهیچ سوودێكی نیە،چونكە رێگری ناكات لە بڵاوبونەوەی "ئۆمیكرۆن".
ئەو پزیشكە ئاشكرای كردوە:پێویستە ماسكی نەشتەرگری بەكار بهێنرێت كە لە 3 چین پێكهاتوە ،ئەو جۆرە ماسكانە لە دەرمانخانەو ماركێتەكان دەستدەكەون، وتیشی دەتوانرێت ماسكێكی ئاسایی لەسەر ماسكە پزیشكێكەوە بەكاربهێنرێت.
ئەو پزیشكە راشیگەیاندوە پێویستە هاوڵاتیان لەناوچە قەرەباڵغەكان ماسكی جۆری "كی ئین 95"یان "ئێن 95" بەكاربهێنن چونكە ئەو جۆرە ماسكانە جۆرە ماددەیەكیان تێدایە رێگە لە گەردیلە بچوكەكانیش دەگرێت بگاتە لووت و دەم و قوڕگ.
پسپۆرێكی دیكەش رایگەیاندوە راسپاردەكانی تایبەت بە گۆڕینی ماسك تا بتوانین زانیاری زیاتر وەربگرین سەبارەت بە سروشتی ڤایرۆسەكەو چۆنیەتی بڵاوبونەوەی.
راشیگەیاند: ئەو ماسكانەی كە لە كوتاڵ دروستكراون و بەكاردەهێنرێن تەنها رێگە لە ووردیلە گەورەكان دەگرێت كە ڤایرۆسەكان هەڵدەگرێت ، بەڵام باشترین ماسك جۆری "ئێن 95" چونكە رێگە لە چونە ژوورەوە گەردیلەی بچووك وگەورە دەگرێت.