مەلەکردن لە هاویندا وەک وەرزشێک
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
لەگەڵ گەیشتنی وەرزی گەرما مەلە کردن لەناو گشت جۆرەکانی وەرزشدا لایەنگرانی خۆی هەیە ،پسپۆڕانی پزیشکی وەرزشی ئەڵمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە
مەلەکردنەوە و چالاکی لەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە مڕۆڤ هەست بە خۆشی بکات و دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوەو سێکڵی خەویش باشتر دەکات ، مەلە کردن دەبێتە هۆی چالاکی و دڵ و ماسولکەکان و دابەزینی چەوری کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا وەک وەرزشێکی بەدەنی سەیری دەکرێت ،
لە کاتی مەلە کردندا هیچ پەستانێک لەلایەن زەوییەوە نامێنێت و ئەوەش جومگەکان لە پەستان و لێک کشان دور دەخاتەوە ،
شایانی باسە مەلە کردن هیچ پەستانێک ناخاتە سەر لەش و مڕۆڤ دەتوانێ تا تەمەنی ١٠٠ ساڵ مەلە بکات ئەوانەی دووچاری پێکان دەبن دەتوانن وەک چارەسەر سود لە مەلە کردن ببینن بەتایبەتی ئەگەر پێکانەکە لە بەشی خوارەوەی لەش بێت ،
لەبەر ئەوەی بەرگری ئاو دەبێتە هۆی ئەوەی کە ماسولکەکان بە بێ هیچ پەستانێک لەسەر ئاو بەباشی کاربکەن بۆ ئەوانەی کە چالاکی ڕۆژانەیان کەمەو کێشیان زۆرە مەلە کردن باشترین شێوازە بۆیان ٠
مەلە کردن ئەبێتە هۆی سوتانی کالۆڕی بە ڕێژەی ٥٠٠-٦٠٠کالۆڕی لە کاتژمێڕکدا ئەوەش پەیوەستە بەوەی کە ماوەی مەلە کردنەکە چەندە ٠