ئەو خۆراکانەی چەوری خوێن کەمدەکەنەوە
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئاشکرایە کە کۆمەڵێک خۆراکی ڕۆژانە وەک ماسی و
لۆبیا و زەیتی زەیتون ، لەرێگەی دابەزاندنی چەوری خوێن، توانای
کەمکردنەوەی مەترسیەکانی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە ، بەڵام پزیشکان
ناوی کۆمەڵێک خۆراکی دیکە ئاشکڕا دەکەن و دەڵێن بەکەمکردنەوەی ڕێژە
خڕاپەکەی چەوری خوێن و زیاد کردنی چەورییە سود بەخشەکەی خوێن
دەبنە هۆی ژیانێکی تەندروست
یەکەم: جۆ، پڕە لەو ڕیشاڵانەی توانای توانەوەیان
هەیە و یارمەتی جەستە دەدەن بۆ کەمکردنەوەی چەورییە زیان
بەخشەکان لە خوێندا پزیشکانی خۆراک دەڵێن : جۆ جگە لەوەی دەکرێت
بە ئارد ، دەتوانڕێت لەگەڵ زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ و میوە
سروشتیەکانی دیکە تێکەڵ بکرێت وەکو زەڵاتەیەکی سود بەخش بۆکەمکردنەوەی
چەورییەکانی جەستە٠
شلک، کەیەکێکە لە شیرین ترین میوەکان و خەڵکی
دەتوانن بۆ باشترکردنی ڕژێمی خۆراکیان بیخۆن ، بە گوێرەی
توێژینەوەیەکی پزیشکی ، کە لەگۆڤاری پزیشکی خۆراکدا بڵاو کڕاوەتەوە،
خواردنی شلک بۆ ماوەی سێ هەفتە ڕێژەی چەورییە زیان بەخشەکانی
خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێن.