سلێمان هه‌ڵشۆیی بۆ هه‌یه؟
مه‌لا یاسینی كۆمپانیای به‌رێز جارێك باسی له‌وه‌كرد كارگه‌یه‌كی ئێرانی هه‌یه، تێچووه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته ملیونێك دۆلار، كه‌چی ساڵانه بایی 10 ملیون دۆلار به‌رهه‌م بۆ عیراق ده‌نێرێ!
50 ملیونه‌كه‌ی قه‌لادزێ كه كاكه سلێمان نۆشی گیانی كردووه، خوردی بكه‌یته‌وه ره‌نگه بتوانی 30 كارگه‌ی مامناوه‌ندی زۆرچاكی له‌وانه‌ی پێ ساز بكه‌ی و هه‌موو گه‌ڕه‌كێكی كارگه‌یه‌كی هه‌بێ! هه‌ر نا ئه‌و پاره‌یه له بانكێكدا بێت ساڵی 10ملیون ده‌چێته‌سه‌ری!
ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ كۆرێكی توركدا هاوسه‌فه‌ربووین ، ئه‌و زۆرجوان ته‌عبیری لێره ده‌كرد و ده‌یوت: له‌عیراق هیچ شتێك نییه به‌س پاره زۆره له توركیاش هه‌موو شتێك هه‌یه پاره نییه.
ئینجا به‌راستی كێشه‌و قه‌یرانی را‌سته‌قینه‌ی ئێمه بێ پاره‌یی نییه، ئه‌مرۆ هه‌ركه‌سێك دیقه‌تی شوێنه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی له سلێمانی دابێ دان به‌م راستییه‌دا ده‌نێ كه چۆن سه‌ره گیرابوو بۆ گۆڕینه‌وه‌ی پاره!
له2003وه نزیكه‌ی 150 ملیار دۆلار هاتووه‌ته هه‌رێمی، هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ موچه نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار رژاوه‌ته بازاره‌كان، ئه‌م هه‌موو پاره‌یه چی لێهات و له‌كوێیه؟....مه‌لا به‌ختیار وته‌نی له‌ژێرزه‌مینه‌كانە
كه‌واته ئه‌و شوێنه‌ی قه‌یرانی ئێمه‌ی لێ هه‌ڵده‌قوڵێ و شۆڕه‌سوارانی چاكسازی هه‌رگیز عه‌قڵیان پێ نه‌شكاوه ...پاره‌ی ژێرزه‌میینه‌كان و گوێنی و توركه پاره‌ی ناو دۆشه‌ك و سه‌رینی ماڵانن ...چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه ئه‌وانه ده‌ربهێنرێن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خه‌یاڵی لێ ده‌كاته‌وه دابه‌ش بكرێت و وه‌ك گه‌زۆو مازو بخورێت، به‌ڵكو به‌گه‌ڕ بخرێن و چیتر ئاوا وه‌ك ماری سڕ‌و بۆق له خولی سڕبوونی زستانه تۆزیان لێ نه‌نیشێ، یان سلێمانێكیان لێ هه‌ڵنه‌كه‌وێ نۆشی بكات!
ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت، بانك متمانه‌ی هه‌بێ و دراوی كاش ره‌واجی نه‌مێنیێ، بۆ خاتری خوا له‌هه‌موو دنیا پاره هه‌ڵگرتن له‌ماڵ و ژێرزه‌مین باوی نه‌ماوه‌و هه‌ر كفره، هه‌ر نا له خزمه‌كانتان له‌ده‌ره‌وه بپرسن بزانن پاره‌كانیان له‌كوێییه؟
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی ساڵی 2006كۆی گشتی پاره‌ی هه‌موو دنیا 60 تریلیۆن دۆلار بووه، له‌و هه‌موو پاره‌یه ته‌نیا 6 تریلیۆن پاره‌ی راسته‌قینه بووه، واتا 90له‌سه‌تی هه‌ر ژماره بووه له‌بانكه‌كاندا و نه‌ك كاغه‌ز و ئاسن! بێگومان ئه‌و ژماره‌یه ئه‌مرۆ زۆر زیاتره...داهاتووش به‌ره‌و ئه‌وه‌یه.
ئه‌و پارانه‌ی له ژێرزه‌مین و ماڵان و لای خه‌ڵك هه‌یه له بانكه‌كاندا كۆبكرێته‌وه ده‌توانێ نه‌ك له‌ناوخۆ له‌ده‌ره‌وه‌ش ده‌یان پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پێبخرێته‌گه‌ڕ و فكره‌ی كۆمپانیای پشكدار و كڕینی پشك و سه‌ند ببێته باو و بانكه‌كان پاره به‌شێوه‌ی قه‌رز و قیست بۆ هه‌زاران پرۆژه‌ی بچوك دابین بكه‌ن و كێشه‌ی بێ كاری و لاوازی به‌رهه‌می ناوخۆش چاره‌سه‌ر بكه‌ن...
كابرای هه‌ڵشۆی به‌رهه‌می نه‌بوونی بانك و پاره‌ی بنه‌بانێیه، له‌وه‌ش گرنگتر به‌رهه‌می ئه‌وه‌یه پاره‌ش وه‌ك ئاو و ژینگه‌و خاك و نه‌وته‌كه حكومه‌ته‌كه له‌جێی نه‌بوانه‌كه‌مان به موڵكی گشتی نازانێ و هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نییه بۆ پاراستنی و ئه‌سڵه‌ن مه‌سئول و حزب ئه‌و شتانه به‌موڵكی باوكیان ده‌زانن و ئه‌سڵه‌ن وا ده‌زانن ئه‌وان دواین مرۆڤی سه‌ر زه‌ویین و هه‌رچی هه‌یه ده‌بێ هه‌ڵیلوشن وچۆڕه‌بڕی بكه‌ن بیر له نه‌وه‌كانی داهاتوو ناكه‌نه‌وه!