مه‌لا به‌ختیار و قه‌ڵه‌مێكی نه‌به‌زیوو
قه‌ڵه‌می جوان : ده‌ستمایه‌ی ئه‌دیب و نوسه‌ران و دیبلۆماتكار و خوێنه‌رانی چاوكراوه‌و زانایه، نه‌ك به‌رپرسانێكی نه‌خوێنده‌وار كه‌خاوه‌نی فه‌وجێك حیمایه و هامه‌رو ده‌یان قه‌ناسه‌یه، ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه یاسا‌و دادگاكان ده‌ورناگێڕن ، ته‌نها بۆ كه‌سانی بێده‌سه‌ڵات هه‌ژاران و نه‌داره‌كانه، پێویست ناكات هێزی ده‌سه‌ڵات بۆ تۆقاندن و سه‌رنه‌وی كردنی جه‌وماوه‌ر به‌كار بخرێت ، به‌ڵكو كاریان دابینكردنی خزمه‌تگوزاره‌یه‌كانه له‌گه‌ڵ ئازادی هه‌موان، هێزی سه‌ربازی ته‌نها بۆ به‌رگریگری كردنه له‌داگیركاریه‌كان.
به‌هێزی ئه‌مرۆی هه‌ر ووڵات و هه‌رێمێك، زیاتر له ئاستی ڕۆشنبیری خوێنده‌وار و نوسه‌رو وه‌رزشوان و دیبلۆماتكاری فه‌لسه‌فی و هونه‌رمه‌داندا ده‌بینرێت ، پێشكه‌وتن و خۆنمایشكردن لێره‌وه دروست ده‌بێت، ئاشكرایه لوله‌ی تفه‌نگی گه‌نده‌ڵكاران به‌ده‌ست ڕۆژنامه‌نوسان و كه‌سانی ڕۆشنبیره و پێنوسه‌كانه‌وه گیریان كردوه ، له‌به‌ر ئه‌وه یان ده‌یانكوژن یان ده‌یان ترسێنن به‌لێدان و زیندانی كردنیان .
جارێك به‌مه‌به‌ستی كار ڕۆژنامه‌وانی سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵام كرد ، ووتارێكی پیشاندام ووتی بیخوێنه‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خوێندمه‌وه پێی وتم پێت وانیه مه‌لابه‌ختیار ئه‌مه‌ی له‌سەر من نوسیوه، ووتم پێم وایه : شێوه‌ی زاراوه‌و ستایلی نوسینه‌كه‌ی له دارشتنی ئه‌و ده‌چێت، سه‌یرم كرد هه‌ڵچونێكی زۆری پێوه دیاره ، له‌وساته‌دا زانیم خودكارێكی ڕه‌سه‌ن و جوان به‌رپرسانی باڵا ده‌ترسێنێ ، له‌هه‌مان كاتدا ڕاستیه‌كه‌یم ده‌زانی كه ڕۆژنامه‌نوسێكی هاوپیشه‌م خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێكی ناوازه‌یه له‌سه‌ری نوسیوه.
كاتێك نوسه‌رێك یان كه‌سایه‌تیه‌كی حیزبی دادپه‌روه‌ر ووتارێك پێشكه‌ش ده‌كات ، جه‌ماوه‌رێكی باش گوێ بیستی ده‌بن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یان ووشه‌ی بۆ به‌رگری كردن له‌مافی هاوڵاتیان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌خاته ڕوو ، پێویسته ده‌سه‌ڵات زۆر و زیاتر گرنگی به ڕۆژنامه‌نوسان نوسه‌ران بدات ، بۆ پاراستنی ئازادی جه‌ماوه‌ر و ته‌خته‌كانیان برایه‌تی و یه‌كبونی له‌ته‌ك گه‌له‌كه‌یدا ، نه‌ك بكه‌ونه ململانێی سه‌خت بیانه‌وێت تێكیان بشكێنن و پارچه‌یه‌ك زه‌وی نه‌هێڵن تێیدا بحه‌وێنه‌وه .
لێره‌وه كه‌وتمه خوێندنه‌وه گوێ گرتن له نوسین و گفتوگۆكانی مه‌لا به‌ختیار، كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك خۆیان نمونه‌یه‌كی باشی باسه‌كه‌مه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوێر‌و ڕاست بێژ و نوسه‌رو بیرمه‌ندێكی هه‌ڵكه‌وتو نیشتمانپه‌روه‌ره ، هه‌ندێك سه‌رقاڵی ناشیرین كردن و شكاندنی ئه‌وقه‌ڵه‌مه جوانه‌بون ، نوسه‌ر نه هه‌وڵی دزینی نه‌فت ئه‌دات نه‌بازاڕو دوكانێكی هه‌یه نه ئازارێكی بۆ هاوڵاتیه‌ك دروستكردوه ، له‌پێناو دیموكراسی و ڕۆشنگه‌ریدا كارده‌كات ، هه‌ركه‌سێكیش له‌و پێناوه‌دا بجه‌نگێ ژیانی بێ ئاگرو دوكه‌ڵ نابێت لای خۆشیان ڕونه ، شه‌ش جار هه‌وڵی تیرۆكردنی دراوه ، پرسیار ئه‌وه‌یه نانی كێی بڕیوه له‌كام كومپانیا شه‌ریكه له‌چ سنورێكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بازرگانی ده‌كات و ده‌رمانی ئێكس پایه‌ر دێنێ؟ ڕێگه‌ی له بیر‌و ڕای كام نوسه‌ری حیزبی و بێ لایه‌ن گرتوه؟ هه‌وڵه‌كان شكستیان هێناوه گه‌ر كه‌سانی وه‌ك خۆی نه‌بێت مێژوی نوێ چۆن ده‌نوسرێته‌وه كێی تر داهێنانی نوێ ده‌كات ، ووڵاتانی ده‌ره‌وه گوێ له‌كێ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی جوانیه‌كان و مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌رێمی كوردستان بزانن.
نوسه‌رانی ڕه‌سه‌ن خزمه‌تی گه‌لی كوردستانی بێ ناسنامه ده‌كه‌ن، له دیمانه‌یه‌كی ڕووداو له‌ئه‌مه‌ریكا له‌واشنتۆن پرسیاریان له هاوڵاتیان ده‌كرد ناوی كورد و هه‌رێمی كوردستان و شێوه‌ی ئاڵاكه‌یان نه‌ده‌زانی، له‌هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌بری جیهان شه‌ڕی داعشیان ده‌كرد، به‌ڵام له دیبه‌یتێكی ڕووداوی مه‌لا به‌ختیار میوان بوو زیاتر له چوارملیۆن كه‌س بینه‌ری بوون، ئه‌وه شانازیه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له باشوری نیشتمان دا چه‌ندین بیرمه‌ند و پرۆفیسۆر كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمونی وه‌ك مه‌لا هه‌یه بۆ خزمه‌تكردن بۆ شاره‌زابوون له‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م دیده ، ئه‌مرۆ گه‌ره‌كه حكومداری هه‌رێم ڕێزی نوسه‌ران و دیبلۆماتكاری به‌ئه‌زموون و ئه‌دیبان و ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌ق بێژ بگرن ، بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌ك داری و تیرۆر و تۆقاندن ئاسه‌واری نه‌مێنێ ، ئازادیه‌كی فراوان و نانێكی بێمنه‌ت دورله‌ده‌ستی گیرفان بڕه‌كان بۆ هاوڵاتی دابین بكه‌ن .