وتار

فەریق حەبیب

كوژرانی هاشمی یان لێدانی كازمی؟

07/07/2020


كوژرانی هشام ئەلهاشمی شرۆڤەكار و لێكۆڵەری ئەمنی و ستراتیژی عیراق، زۆرترین كاردانەوەو دەنگدانەوەی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆی عیراق‌و دەرەوەی لێكەوتەوە، تەنانەت هەردوو حكومەتی واشنتۆن و تارانیشی هێنایەدەنگ، لەكاتێكدا تا نووسینی ئەم چەند دێڕە هێشتا 24 كاتژمێر بەسەر تیرۆركردنەكەیدا تێنەپەڕیووە، رەنگە هۆكارەكەشی بۆ كەسێتی ئەو شرۆڤەكارەو تێڕوانینەكانی‌و زەمەنی رووداوەكە بگەڕێتەوە.
كەسێتی هاشمی نزیكە لە كەسێتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، واشدێتەبەرچاو كە هاشمی بچووككراوەی كازمی بێت، هەردووكیان پسپۆڕییەكەیان لە بواری ئەمنیدایە، هاوكات دژی هەژموونی وڵاتانی دراوسێن لە عیراق‌و بەرهەڵستكاری سیستمی پشكپشكێنەی تایفەگەراین كە لەدوای 2003ەوە سیستمی سیاسی عیراقی لەسەر بنیاتنراوە، جگەلەوەش هەردووكیان لەلایەن زۆرینەی جەماوەری عیراقەوە پشتیوانی دەكرێن، هەروەك چۆن لەلایەن نوخبەی سیاسی دوای 2003ەوە دژبەریی دەكرێن، بەواتایەكی دی هاشمی سونبولێكی بچووككراوەی كازمییە.
هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كازمی، هاشمی بەدەم‌و دەست پشتیوانی لەهەنگاوەكانی كازمی، تێزەكانی بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئاڵۆزكاوی عیراق، تەقەلاكانی بۆ گێڕانەوەی شكۆی دەوڵەت‌و كۆت‌و بەندكردنی میلیشیاكان دەكات، هەر بۆیە تیرۆركردنی هاشمی تیرۆركردنی یەكێك لە رەمزەكانی كازمیە‌و یەكسانە بە لێدانی كازمی‌و ئاگاداركردنەوەی بەوەی ئەگەری هەیە لەدوای لەبەینبردنی رەمزە بچووكەكە، نۆرەی رەمزە گەورەكەش بێت، ئەگەر لەسەر هەمان ریتمی چەند هەفتەی رابردووی هەنگاوبهاوێت.
ئەگەرچی هەندێ‌ پەیجی نافەرمی بەناوی داعشەوە بەرپرسیارێتی كوشتنی هاشمییان لەئەستۆگرت، بەڵام تائێستا بەدرووستی روون نەبووەتەوە كێ‌ ئەو پیاوە دیارەی عیراقی تیرۆركردووە. هەر چەند كاتژمێرێك دوای رووداوەكە، هەریەك لە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عیراق وێڕای سەركۆنەكردنی رووداوەكە، قامكی تاوانیان بۆ "گرووپگەلێكی چەكداری لەیاسادەرچوو" درێژكرد‌و نەیانووت لە لەلایەن چەند تیرۆریستییكەوە كوژراوە، ئەوەش لەڕووی زمانەوانییەوە دەلالەتی خۆی هەیە، سادەترین راڤەكردنیشی ئەوەیە بەناڕاستەوخۆ ملیشیا چەكدارەكان تۆمەتباردەكەن. بەپێی زانیارییەكانیش ناوچەی زەیونە كە ماڵی هاشمی لێیەو رووداوەكەی تێدا رووداوە، بەشوێنی هەژموونی میلیشیایەكی چەكدار هەژماردەكرێت كە لەئێستادا بەتووندی رووبەڕووی كازمی دەبنەوە‌و تەنها بڕوایان بەزەبروزەنگە بۆ یەكلایی كردنەوەی ناكۆكییەكانیان. 
ئەم پێشهاتە، تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمە بۆ مستەفا كازمی‌و كابینەكەی‌و هەنگاوەكانی داهاتوویان، ئەگەر تێیدا سەركەوتووبن، ئەوا هەنگاو بەرەو وەرزی دووەم دەنێن، واشدەردەكەوێت كازمی بیەوێت هەوڵی تەواوی خۆی بدات بۆ ئەوەی تێیدا سەركەوێت، چونكە هەر چەند كاتژمێرێك دوای رووداوەكە چەند هەنگاوێكی گرتەبەر، سەرەتای بەڵێنی توڵەكردنەوەی دا‌و دواتریش  عەمید روكن محەممەد قاسم فەهد فەرماندەی فیرقەی یەكەمی پۆلیسی فیدراڵی لەكارەكەی دوورخستەوە كە بەرپرسیارێتی ناوچەی شوێنی رووداوەكەی لەئەستۆدایە‌و بڕیاریدا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت.
لەڕاستیدا بكەری تاوانەكە، داعش بێت یان میلیشیا چەكدارەكان، یەكەم ئاستی تووندو تیژیی ئەو ململانێ‌‌و شكاندنی ئیسكە دەردەخەن كە لەنێوان مستەفا كازمی‌و ركابەرەكانیدا هەیە، دووەم مەترسی رەوشی ناوخۆی عیراق نیشان دەدەن. كازمی لەماوەی تەنها چەند هەفتەی سەرەتای دەستبەكاربوونیدا دەستی بۆ كۆمەڵێك دۆسیە بردووە كە لەدوای 2003ەوە هیچكام لەسەرۆك وەزیرانەكانی تر نەیاندەوێرا بەئاشكرا توخنی بكەون، وەك بەرەنگاربوونەوەی پشكپشكێنە‌و گەندەڵی‌و قەتیسكردنی چەك بەدەستی دەوڵەت‌و رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی وڵاتانی ئیقلیمی، دوا چالاكیشی چەككردنی ژمارەیەك لەچەكداری سەر بە میلیشیاكان بوو، بۆیە ئاڵنگارییەكانی بەردەم كازمی زۆر قورسن، بەڵام ئەوەی تائێستا دیارە سەرۆك وەزیران لەهەنگاوەكانی پاشگەزنابێتەوە، ئەوەش زەنگێكە بۆ رووداوی لەناكاو و دراماتیكی گەورەتر كە رەنگە لەماوەی چەند هەفتەو چەند مانگی تردا بینەری بین.
  

وتاری زیاتر

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌به‌رده‌م چه‌كوشه‌كه‌ی‌ مسته‌فا كازمیدا

فەریق حەبیب

گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ ئینتیداب چاره‌سه‌ره‌ بۆ قه‌یرانه‌كانی‌‌ رۆژهه‌ڵات؟

فەریق حەبیب

كۆرۆنا چی‌ به‌ سه‌رمایه‌دارو پیاوانی‌ ئاینی‌ وت؟

فەریق حەبیب

خۆپیشاندانەكانی عیراق لە كوردستان دووبارە دەبنەوە؟

فەریق حەبیب

كورد دەتوانێت بێ‌ كارێزما خۆی بەڕێوەببات؟

فەریق حەبیب

ترەمپ بریاری جەنگ لەدژی ئێران دەدات؟

فەریق حەبیب

دێرین عزەدین

تکایە ئاگاداری هاوژینەکەتان بن..

بارزان شێخ عوسمان

لە پەراوێزی پەلامارە تێرۆریستییەکەی فرەنسادا

رزگار حاجی حەمید

دەسەڵاتی پاشایەتی لە عیراقدا و مەرگی پاشاكان (باپیر و باوك و كوڕ)

رزگار حاجی حەمید

ڕۆڵی وڵاتانی دەوروبەر لە ململانێی مەزهەبییەكانی عیراقدا

گوڵزار حەمە فەرەج

بەرھەمەکانی شێخ سەلام و گەوھەری یەکتا

مامۆستا بورهان

ھەندێک لە دیاردەکانی دوای شەڕی جیھانی یەکەم

کەمال محەمەد

موبیلیزەكردنی پەرلەمان

فەریق حەبیب

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌به‌رده‌م چه‌كوشه‌كه‌ی‌ مسته‌فا كازمیدا

ئەحمەد محەمەد سەعید

سەندیکای کرێکاران بۆچی؟

رزگار حاجی حەمید

پەیماننامەی ساڵی 1930 و كاردانەوەی لەسەر كورد

چێنەر شەرعی

ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی

سامان سنجاوی

لەبری بیرەوەری، هەڵسەنگاندنی روناکبیران و جنێوه‌ كۆمێنتی هەواداران

کەمال محەمەد

سلێمانی، شاری شۆڕش و بریسكە ڕۆشنبیرییەكان

نەشوان ئەحمەد سەعید

كەفوكوڵی گۆران و گۆرانخوازان تا یٔێرە بو!

رزگار حاجی حەمید

دەڤەری كفری لە پێشوازی شێخ مەحمود دا

کەمال محەمەد

رەهەندەكان لە راستینەیی كورددا... كۆمەڵایەتی، كەلتوری

نەشوان ئەحمەد سەعید

مەلا بەختیار، پێویستی بە مەندوب نیە!

بارزان شێخ عوسمان

لەپەراوێزی پێشنیازە قانونییە هەڵپەسێراوەکەی رێكخستنی میدیای یٔەلکترۆنی

نسار مستەفا

شوێنەواری هەڵبژاردنەكان

ئەحمەد محەمەد سەعید

کرێکارو خاوەنکار لەقانونەکانی ناپلیۆندا